ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەلیحە حەمە ساڵح) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ بەڕێز (ئەبوبەکر حەمە مینەی بیستان سور).
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (مەلیحە حەمە ساڵح) مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ ئاداری ۲۰۲٦