ھەولێر-KDP.info- تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە مەسروور بارزانی دەکات بەهۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "سوپاسی باڵیۆز تۆم باراکم کرد کە سەرەخۆشیی خۆیانی پێگەیاندین بۆ شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان و هاوخەمیی لەگەڵماندا.
سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەشڵێ: "هاوبەشیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لەم کاتە هەستیارەدا بەرز دەنرخێنین و چاومان لە بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکانمان".