Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 25 MAR 2026 23:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان: ئێمه‌ به‌شێك نین و نابینه‌ به‌شێك له‌ جه‌نگ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/3/25 دواى بەشداریكردنی لە پرسەی شەهیدانی پێشمەرگە كە لە هێرشى مووشه‌كیى به‌ره‌به‌یانى دوێنێى هێزه‌كانى ئێراندا شەهید بوون، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەوانان دا.

سەرەتا بەڕێزیان گوتی: "پێشەكی دەمەوێ سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان بكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم. بە ڕاستی ڕووداوێكی زۆر ناخۆش بوو. ئەوەی كە دەتوانم بڵێم ئەوەیه‌ كه‌ هەر دواى ئه‌وه‌ پەیوەندیمان بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە كردووە. ئەوان دان بەوەدا دەنێن كە هەڵەیەك كراوە و بەڵێنی ئەوەیان داوە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بكەن. هاوخه‌مى و پەیامی سەرەخۆشییان بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە. ئێستا چاوەڕوانی ئەوەین بزانین وەڵامی كۆماری ئیسلامیی ئێران چى دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان."

بێگومان لاى خۆمانەوە پێشتر زۆر بە توندی سەركۆنەی ئەم هێرشەمان كردووە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، چونكە سیاسەتی هەرێمی كوردستان ڕوونە، ئێمە فاكتەری ئارامی و سەقامگیرین لە ناوچەكەدا. هەمیشە دووپاتمان كردۆتەوە كە ئێمە سەرچاوەی هەڕەشە نین بۆ هیچ یەك لە وڵاتانی دراوسێ و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بەتایبەتی لەناو دراوسێكانماندا. هەر ئەو سیاسەتەشمان لە دەستپێكی جەنگه‌وه‌ پەیڕەو كردووە. ئێمە نەبووینەتە بەشێك لەو جەنگە و نابینە بەشێك لە جەنگ. ئەوەی ئێستا هیوای بۆ دەخوازین ئەوەیە كە كۆماری ئیسلامیی ئێران لێكۆڵینەوەی تەواو بكات و هەرێمی كوردستانیش ئاگادار بكاتەوە كە چی ڕوویداوە."

دواتر لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە بەرپرسیاریه‌تیی حكوومەتی عێراق به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه ‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: "پێویستە حكوومەتی عێراق دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت وەك وڵاتێكی خاوەن سەروەری. سەرەتا پێویستە ئەو هێرشانە ڕابگیرێن، ئه‌وانه‌ى لەیاسادەرچووه‌كان دەیكه‌نە سەر هەرێمی كوردستان. ئەمە ئەركێكی حكوومەتی فیدراڵی عێراقە كە پێویستە جێبەجێی بكات".

له‌ وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "ئێمە نەبووینەتە بەشێك لە جەنگ و نابینە بەشێك لە جەنگ و هیوادارین شتێكی دیكە ڕوونەدات". هه‌روه‌ها گوتى: "لە ناوخۆی عێراق لە هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش دەدرێت، هەر ئەوە نییە كە لە هەرێمی كوردستان دەدرێت، بەڵام بێگومان پێویستە سنوورێك بۆ ئەوانە دابنرێت كه‌ لە یاسا دەرچوون."




دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 23:03:11

ھەولێر-KDP.info- تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە مەسروور بارزانی دەکات بەهۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە.

 
پەیاما هه‌ڤخه‌میا بارەگایێ بارزانی بۆ ماڵباتا سەبری حەفزوڵا نێروەیی

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 21:03:40

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی (سەبڕی حەفزوڵا نێروەیی) پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی، بڵاو کردەوە.

 
ئیمارات سەرکۆنەی ئەو ھێرشە دەکات کە کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 19:03:11

ھەولێر-KDP.info-  دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە راگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەكات کە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە بە مووشەکی ئێرانی دوو بنکەی پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج و شەش پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون.

ئەڵمانیاو بەریتانیا، هاوخەمی بۆ پێشمەرگە دەردەبڕن

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 19:03:03

ھەولێر-KDP.info-  لە دوو نامەی جیاوازدا، هەردوو حکوومەتی ئەڵمانیا و (بەریتانیا)، هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، بەبۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان.

سەرۆک بارزانی بەشداری پرسەی پێشمەرگە شەھیدەکان دەکات

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 16:03:07

سۆران-KDP.info-  سەرۆک بارزانی، بەشداری لە پرسەی ئەو شەش پێشمەرگە شەهیدە کرد، کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئێرانی، شەھید بوون.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact