هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری هەولێر، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، بە نوێنەرایەتی بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و بە یاوەری بەڕێزان دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی، سەردانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی کرد کە لە ئەنجامی پەلامارە مووشەکییەکانی دوێنێی سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە سنووری (سپیلک - خەلیفان) بریندار ببوون.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، بەڕێزیان لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی و چۆنیەتیی پڕۆسەی چارەسەرکردنی بریندارانی کۆڵییەوە؛ وێڕای گەیاندنی سڵاو و هاوخەمیی جەنابی سەرۆک بارزانی، هیوای چاکبوونەوەی خێرا و سەلامەتیی تەواوی بۆ خواستن و سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی پزیشکان و تەواوی ستاف و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان و دڵسۆزییان لە چاودێریکردنی وردی بریندارەکان.

