Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 25 MAR 2026 23:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی لە پرسەی شەهیدان لە سۆران: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لەم جەنگەی ناوچەکە
| KDP.info


سۆران-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرپرسانی ئێران دانیان بەوەدا ناوە، بە هەڵە هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە. جەختیشی کردەوە، هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لەم جەنگەی ناوچەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سۆران، بەشداری لە پرسەی ئەو شەش پێشمەرگەیە کرد کە لە هێرشێکی مووشەکی، شەهید بوون. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بە توندی سەركۆنەی ئەم هێرشە دەكەین." ئاشکراش یکرد، لەسەر ئەو ڕووداوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆیان کردووە و گوتی، "ئێران لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشەكە دەکات و دانیشی بەوەدا ناوە کە بە هەڵە هێرشەكەیان كردووە، لە ئێستاشدا ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی ئێران دەكەین بۆ هەرێمی کوردستان."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەولێر کردەوە سەبارەت بە ئاڵۆزییەکان و رایگەیاند، "هەرێمی كوردستان هەمیشە فاکتەری ئارامی و سەقامگیرییە لە ناوچەكە و هیچ كاتێکیش نابینە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەها بە هیچ شێوەیەک نابینە بەشێک لەم جەنگە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی ئاراستەی بەغدا کرد و داوای لە حکوومەتی فیدراڵی کرد بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پێویستە حكوومەتی عێراق وەک وڵاتێكی خاوەن سەروەریی هەڵسوكەوت بكات."

هەروەها هۆشداریشیدا لە مەترسییەکانی مانەوەی دۆخەکە بەم شێوەیە و جەختی لەوە کردەوە "دەبێت بەپەلە هێرشی گرووپە لە یاسادەرچووەكان رابگیرێن" بۆ ئەوەی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.

بەرەبەیانیی سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە شەش مووشەکی بالیستیی ئێرانی، هێرش کرایە سەر بارەگایەکی فیرقەی حەوتی پیادەی دەڤەری یەک و هێزێکی فیرقەی پێنجی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران. لە ئەنجامی هێرشەکاندا، شەش پێشمەرگە شەهید و 30ـی دیکەش بریندار بوون.

 




دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 23:03:11

ھەولێر-KDP.info- تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە مەسروور بارزانی دەکات بەهۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە.

 
پەیاما هه‌ڤخه‌میا بارەگایێ بارزانی بۆ ماڵباتا سەبری حەفزوڵا نێروەیی

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 21:03:40

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی (سەبڕی حەفزوڵا نێروەیی) پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی، بڵاو کردەوە.

 
ئیمارات سەرکۆنەی ئەو ھێرشە دەکات کە کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 19:03:11

ھەولێر-KDP.info-  دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە راگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەكات کە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە بە مووشەکی ئێرانی دوو بنکەی پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج و شەش پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون.

ئەڵمانیاو بەریتانیا، هاوخەمی بۆ پێشمەرگە دەردەبڕن

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 19:03:03

ھەولێر-KDP.info-  لە دوو نامەی جیاوازدا، هەردوو حکوومەتی ئەڵمانیا و (بەریتانیا)، هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، بەبۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان.

سەرۆک بارزانی بەشداری پرسەی پێشمەرگە شەھیدەکان دەکات

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 16:03:07

سۆران-KDP.info-  سەرۆک بارزانی، بەشداری لە پرسەی ئەو شەش پێشمەرگە شەهیدە کرد، کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئێرانی، شەھید بوون.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact