Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 25 MAR 2026 23:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەرلەمانتارانی مەسیحی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هێزی پێشمەرگە دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەریەک لە د. جەیمس حەسدو هێدو و رامی نووری سیاوش، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتای پێکهاتەی مەسیحییەکان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشێکی مووشەکییان کرد بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، بارەگای فیرقەی حەوتی هێزەکانی پێشمەرگە لە "دەڤەری یەک" کراوەتە ئامانجی هێرشێکی موشەکیی بالیستی. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، شەش پێشمەرگەی قارەمان شەهید بوون و ۳۰ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.

هەردوو پەرلەمانتارەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هێرشە "ناڕەوا و بە ئەنقەست" ئەنجام دراوە، سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی بێلایەنی خۆی لە جەنگەکاندا ڕاگەیاندووە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەم دەستدرێژییە، درێژکراوەی ئەو زنجیرە هێرشانەیە کە ڕۆژانە دەکرێنە سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ پاساوێک، کە ئامانج لێی دروستکردنی ترس و تۆقاندنە لەنێو هاووڵاتییان و خەڵکی سڤیلدا."

د. جەیمس حەسدو و رامی نووری سیاوش، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵیان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان، جەختیان کردەوە کە خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە لە ڕووی مرۆیی و ئەخلاقییەوە لە ئەستۆی هێرشکاران دەبێت.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و هێرشە موشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کاردانەوەی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.




دوایین هەواڵەکان

تۆم باراک سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 23:03:11

ھەولێر-KDP.info- تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە مەسروور بارزانی دەکات بەهۆی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە لە هێرشەکەی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە.

 
پەیاما هه‌ڤخه‌میا بارەگایێ بارزانی بۆ ماڵباتا سەبری حەفزوڵا نێروەیی

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 21:03:40

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی (سەبڕی حەفزوڵا نێروەیی) پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی، بڵاو کردەوە.

 
ئیمارات سەرکۆنەی ئەو ھێرشە دەکات کە کرایە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 19:03:11

ھەولێر-KDP.info-  دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی لە راگەیەنراوێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەكات کە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە بە مووشەکی ئێرانی دوو بنکەی پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج و شەش پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون.

ئەڵمانیاو بەریتانیا، هاوخەمی بۆ پێشمەرگە دەردەبڕن

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 19:03:03

ھەولێر-KDP.info-  لە دوو نامەی جیاوازدا، هەردوو حکوومەتی ئەڵمانیا و (بەریتانیا)، هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، بەبۆنەی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی قارەمان.

سەرۆک بارزانی بەشداری پرسەی پێشمەرگە شەھیدەکان دەکات

WEDNESDAY, 25 MARCH 2026 16:03:07

سۆران-KDP.info-  سەرۆک بارزانی، بەشداری لە پرسەی ئەو شەش پێشمەرگە شەهیدە کرد، کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی ئێرانی، شەھید بوون.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact