Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 24 MAR 2026 18:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیاندراوێکی سەبارەت بەو ھێرشەی ئەمڕۆ کرایە سەر بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:


زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە ناڕەوا و بێ پاساوە دەکەین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی ئاداری ٢٠٢٦، کرایە سەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە بە داخەوە بوو بەهۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی دڵسۆز، هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەردەبڕین و هیوای زوو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هەرێمی کوردستان هیچ کات نەبۆتە بەشێک لە ململانێ و گرژییەکان و هانی هەموو لایەنەکانی داوە بۆ گرتنە بەری ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆ و بەردەوامیش جەختمان لەسەر سیاسەتی ئاشتخوازانەی کوردستان کردۆتەوە، بەڵام بەداخەوە هەر لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە چەندین هێرشی ناڕەوا و دوژمنکارانە کراونەتە سەر هەرێمەکەمان کە دواترینیان هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆبوو بە مووشەکی ئێرانی، بە نیگەرانییەکی قوڵەوە لەو پەرەسەندنانە دەڕوانین و چاوەڕوانیمان لە حکومەتی فیدراڵ و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەیە کە هەچی زووە سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان دابنێن و بە ئەرکی دەستووری خۆیان هەڵسن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لەو دەستدرێژیانە و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان.

هاوکات داوامان لە سەرجەم هێز و لایەنە کوردستانییەکانە کە بە یەکگوتاری و هاوهەڵوێستی دژی ئەو پەرەسەندنانە بوەستینەوە و پەیام و هەڵوێستی نیشتمانیانەمان بەرامبەر ئەو پێشێلکاری و غەدرانە نیشان بدەین کە دەرحەق بە هاووڵاتیان و هەرێمەکەمان دەکرێن.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ـی ئاداری ٢٠٢٦
 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

TUESDAY, 24 MARCH 2026 16:03:21

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی سەبارەت بەو ھێرشەی بە مووشەکی ئێرانی کرایە سەر بارەگاکانی ھێزی پێشمەرگە پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 

فراکسیۆنی پارتی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانە دابنێن

TUESDAY, 24 MARCH 2026 15:03:15

ھەولێر-KDP.info-   فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سۆران رایگەیاند، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تێرۆریستی و دوژمنکارییە دەکەین کە ئەمڕۆ لەلایەن ئێران بە مووشەک هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە.

یەکێتی زانایان: ئیدانەی ئەو هێرشانەی سەر کوردستان و بارەگا و هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین

TUESDAY, 24 MARCH 2026 14:03:32

هەولێر-KDP.info- یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە پەیامێکی فەرمیدا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە دوژمنکارییەکانی شەوی ڕابردووی سەر هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی پێشمەرگە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەم کردەوانە پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلام، مافی مرۆڤ و مافی دراوسێیەتییە و ڕشتنی خوێنی بێتاوان بە ناحەق، زوڵمێکی گەورەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

 
په‌یامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 24 MARCH 2026 13:03:03

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "ئەم هێرشە، دەستدرێژییەکی دوژمنکارانەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشە.

 
سەرۆکی حکوومەت: هەموو ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوژمنکارییانە دەگرینە بەر

TUESDAY, 24 MARCH 2026 12:03:01

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.  سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و داوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران لە خودای گەورە دەکەم."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact