Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 23 MAR 2026 23:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 2026/3/23 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز تۆم بێریندسن، وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداوە پێگەیشت.

سەرەتا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز بێریندسن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ یارمه‌تی و هاوکارییە بەردەوامەکانی هۆڵەندا بۆ هەرێمی کوردستان لە هەموو کاتەکاندا، دووپات کردەوە.

هەردوولا دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییەوە و بەتایبەتی تیشکیان خستە سەر لێکەوتە مەترسیدارەکانی شەڕ لەسەر ئارامی و سەقامگیری و دۆخى ئابوورى له‌ ناوچەکە و جیهان. لەمبارەیەوە هاوڕا بوون کە پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان.

بەڕێز وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا نیگەرانیی وڵاتەکەی و یەکێتیی ئەورووپای لە ئەگەری فراوانبوونی زیاتری شەڕ و ململانێکان و لێكه‌وته‌كانى دەربڕی، هەروەها جەختی لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

كاریگه‌ریى شەڕ لەسەر هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، گرنگیی دوورخستنەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پەیوەندی و هاریکاریی هاوبەشیان لەگەڵ هۆڵەندا، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوو.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (خدر مامەش) دەکات

MONDAY, 23 MARCH 2026 20:03:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (خدر حەمەد خدر) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕەحمان خانی بۆ KDP: ئەمە مژدەیەکی گەورەیە بۆ ئایندەی کشتوکاڵ و ئاسایشی ئاو

MONDAY, 23 MARCH 2026 11:03:23

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، دۆخی کۆکردنەوەی ئاو لە بەنداوەکاندا بە زۆر باش وەسف دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە، تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بڕی ٢٤٢ ملیۆن مەتر سێجا ئاو هاتووەتە ناو هەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخانەوە، جەختیش دەکاتەوە کە بەنداوە بچووک و مامناوەندەکان بە تەواوی پڕ بوون.

 
نەورۆزی بۆن.. دەرکەوتەی هێزی نەرمی ڕەوەندی کوردستانی و بەرجەستەکردنی دیدگای سەرۆک بارزانی

MONDAY, 23 MARCH 2026 10:03:54

شفا بارزانی

 
سەرۆکی حکوومەت و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

SUNDAY, 22 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان قەیرانی ئابووری لەسەر ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕێگەدان بە ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیایان تاوتوێ کرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت

SUNDAY, 22 MARCH 2026 18:03:16

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2026/3/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزه‌وه‌، په‌یامێكى پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوه‌ پێگه‌یشت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact