Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 MAR 2026 22:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە ئامەد
| KDP.info


ئامەد-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، کە ئاراستەی بەشداربووانی کەرنەڤاڵی نەورۆزی لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان کرد، لەلایەن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوە، جەخت لە پرسی ئاشتی کردەوە و رایدەگەیێنێت، "ئاشتی تاکە رێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی گەش." 

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 

خوشک و برایانی بەڕێز،

ئامادەبووانی هێژا،

جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، بە گەرمی و لە دڵەوە لە تەواوی گەلی کورد و لە ئێوه‌ى ئازیز پیرۆز دەکەم کە ئەمڕۆ لێرە لە ئامەدی هێژا بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەتەوە. 

نەورۆز بۆ ئێمە جەژنێکی تایبەتە، سیمبولی زیندووبوونەوە و ئیرادەی ژیانە، هەروەها بەرجەستەکردنی هیواکانی گەلێکە کە هەمیشە تینووی ئازادى و پێکەوەژیان بووە. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و ئارامی بۆ هەمووان.

ئەم کۆبوونەوەیەی ئێوە کە بووەتە نەریتێکی ساڵانەی جوان له‌ ئامه‌د، خۆی لە خۆیدا جەژنی ژیان و جوانییە و گوزارشت لە په‌رۆشى و پەیامی کورد دەکات بۆ برایەتی و قبووڵکردنی یەکتر.

ئێمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەین، دەمانەوێت پشتگیریى دڵسۆزانەی خۆمان بۆ ئاشتی دووپات بکەینەوە. بەدیهێنانی ئاشتی لە تورکیا کارێکی مێژووییە و لە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی کورد و تورک و تەواوی ناوچەکەدایە. ئاشتی تاقە ڕێگەیە کە داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان مسۆگەر دەکات. 

ئێمە له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ دراوسێین و هاوچارەنووسین، چاره‌نووس و بەرژەوەندییەکانمان یەکن. تەنیا لە ڕێگەی پێكه‌وه‌یى و سەقامگیرییەوە دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەربکەوین و بەشداریی لە بنیاتنانی ژیانێکی شایستەدا، بکەین.

لێرەدا سوپاس و دەستخۆشی بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دووپات دەکەمەوە کە تا ئێستا بۆ سەرخستنی ئاشتی نراون. بە ئومێدەوە لە هەوڵەکان دەڕوانین و چاومان لە هەنگاوی زیاترە. 

ئێمە لە هەرێمی کوردستان، تەواوی هاوكاریى خۆمان بۆ سەرخستنی ئاشتی دووپات دەکەینەوە و چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی ململانێکان و چەسپاندنی سەقامگیرین. با پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی له‌م ڕۆژگاره‌دا كه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ شه‌ڕ و ململانێى سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، ئاشتى ببێتە ڕاستییەکی هه‌میشه‌یى.

نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خۆشی.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پەیامەک ب هەلکەفتا جەژنا نەورۆزێ ئاراستەی کوردستانیێن باژێڕێ بۆن و ڕەوەندا کوردی ل ئەوروپا دکەت

SATURDAY, 21 MARCH 2026 16:03:19

ئەڵمانیا-KDP.info-  د چارچۆڤێ ئاهەنگێن جەژنا نەتەوەیی یا نەورۆزێ دا ل باژێڕێ بۆن یێ وەلاتێ ئەڵمانیا، جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامەکا گرنگ ئاراستەی ئامادەبوویان و هەمی کوردستانیێن دەرڤەی وەلاتی کر. د پەیامەکێ دا کو ب ناڤێ جەنابی وی هاتە خویندن، سەرۆک بارزانی وێ چەندێ دیار دکەت کو "نەورۆز نیشانەیا ژیانەڤە و ئازادیێ و دەستپێکەکا تازەیە بۆ گەلێ کورد".

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی (YNDK) دەکات

SATURDAY, 21 MARCH 2026 12:03:15

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٣١)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لایەنگرانی ئەو حزبە دەکات و لە پەیامەکەیدا جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پتەوکردنی گیانی یەکڕیزی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

 
ئاگری قەڵات هێمای ئیرادەی نەتەوە و شکۆی سەرکردایەتی

SATURDAY, 21 MARCH 2026 11:03:39

​پەری عومەر خەیلانی

 
پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی

FRIDAY, 20 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ بڵاوکردەوەو، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، نەورۆز ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیمانە، لەگەڵ ھاتنەوەی ھەر سەری ساڵێکی کوردیدا، ھەستی کورد بوون و کوردستانی بوون و مرۆڤ بوون، لە ئەو پەڕی درەوشانەوەدا بەرجەستە دەبێت.

 
مەسروور بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر: بە خۆڕاگریی گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

FRIDAY, 20 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای ھەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد لە دۆخی ئێستادا کە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا ھەیە، ڕایگەیاند، "بە پشتیوانیی خودای گەورە و پێداگریی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact