هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٣١)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لایەنگرانی ئەو حزبە دەکات و لە پەیامەکەیدا جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پتەوکردنی گیانی یەکڕیزی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
دەقی بروسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
بەڕێز/ غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی پارتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بە بۆنەی(٣١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەم یادەدا وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و تێکۆشانی پڕبەخششتان، جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوانمان دەکەینەوە و سورین لەسەر زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیی و یەکڕیزیی و تەبایی لەنێوان پارت و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ هاووڵاتیان.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ـی ئاداری ٢٠٢٦