Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 MAR 2026 22:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاگری قەڵات هێمای ئیرادەی نەتەوە و شکۆی سەرکردایەتی
| KDP.info


​پەری عومەر خەیلانی

​لەو کاتەی ئاسمانی ناوچەکە بە دووکەڵی هەڕەشە و گوشارە سیاسی و ئابوورییەکان تەنراوە، داگیرساندنی ئاگری نەورۆز لەسەر لوتکەی قەڵاتی مێژوویی هەولێر، تەنیا مەراسیمێکی ساڵانە نەبوو، بەڵکو نمایشێکی سیاسی و نەتەوەیی بوو کە چەندین ڕەهەندی ستراتیژی لەخۆ گرتبوو. ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەناو جەرگەی جەماوەرێکی بێشومار و دڵسۆزدا، بەهێزترین وەڵام بوو بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی دەیانەوێت زیان بەو پەیوەندییە پۆڵایینە بگەیەنن کە لەسەر بنەمای متمانە و خەبات لە نێوان خەڵک و سەرکردایەتیی پارتیدا بونیاد نراوە. ئەم یەکگرتووییە پەیامێکی ڕوونە بۆ دۆست و نەیار کە ڕێبازی کوردایەتی ئیرادەیەکی لەبننەهاتووە و هیچ گوشارێکی دەرەکی ناتوانێت ئەم گرێبەستە مێژووییە سست بکات.

​لەکاتێکدا نەیاران پێیان وابوو تێکچوونی هاوکێشەکان و هەڕەشە بەردەوامەکان دەبنە هۆی کەمکردنەوەی جۆش و خڕۆشی نەتەوەیی، بەڵام داگیرساندنی ئاگرەکە لەسەر لوتکەی قەڵات نیشانەی جۆرێک لە تەحەدیی مێژوویی بوو. ئەم ئامادەییە جەماوەرییە فراوانە سەلماندی کە هەولێر وەک قەڵایەکی قاییم، هەرگیز لەبەردەم گەردەلوولی هەڕەشەکاندا نانەوێت و ئیرادەی ژیان و ئازادی لای تاکی کورد لە هەموو کاتێک بەهێزترە. ئەگەرچی هەوڵەکان لە ڕێگەی بڕینی شایستە داراییەکان و بودجەوە دەیانەوێت گوشار لە قەوارەی هەرێم بکەن، بەڵام ئەم ئاگرە وەبیرهێنانەوەیەک بوو کە مافە نەتەوەییەکان مامەڵەیان پێوە ناکرێت. کورد هەمیشە لەژێر گەمارۆدا بووە، بەڵام وەک چۆن ئاگری نەورۆز خامۆش نەبووە، داواکارییە ڕەواکانی گەلیش بۆ پاراستنی شکۆ و بژێوی وەک مافێکی سەرەکی دەمێننەوە و هیچ کات چاوپۆشییان لێ ناکرێت.

​ئەم دیمەنە شکۆدارەی سەر قەڵات، پەیامێکی دڵنیاکەرەوەش بوو بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، وەک ناوەندی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە. ئەمە نیشانیدا کە کلتووری بەرگری و ئاشتیخوازی لەم خاکەدا ڕەگی داکوتاوە و هیچ هێزێک ناتوانێت ئەم سیمایە بشێوێنێت. قەڵاتی هەولێر تەنیا شوێنێکی مێژوویی نییە، بەڵکو سەکۆیەکی سیاسییە بۆ نیشاندانی خۆڕاگری. داگیرساندنی مەشخەڵی سەرکەوتن لەلایەن سەرکردایەتیی پارتی و جەماوەرەکەیەوە، پەیامێکی نەخێری توند بوو بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی دەیانەوێت قەوارەی هەرێم لاواز بکەن. ئەمە دووپاتکردنەوەی ئەو ڕاستییە بوو کە تاریکی هەرچەندە درێژ بێت، ئاگری نەورۆز هەر دەگەشێتەوە!




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پەیامەک ب هەلکەفتا جەژنا نەورۆزێ ئاراستەی کوردستانیێن باژێڕێ بۆن و ڕەوەندا کوردی ل ئەوروپا دکەت

SATURDAY, 21 MARCH 2026 16:03:19

ئەڵمانیا-KDP.info-  د چارچۆڤێ ئاهەنگێن جەژنا نەتەوەیی یا نەورۆزێ دا ل باژێڕێ بۆن یێ وەلاتێ ئەڵمانیا، جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی پەیامەکا گرنگ ئاراستەی ئامادەبوویان و هەمی کوردستانیێن دەرڤەی وەلاتی کر. د پەیامەکێ دا کو ب ناڤێ جەنابی وی هاتە خویندن، سەرۆک بارزانی وێ چەندێ دیار دکەت کو "نەورۆز نیشانەیا ژیانەڤە و ئازادیێ و دەستپێکەکا تازەیە بۆ گەلێ کورد".

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە ئامەد

SATURDAY, 21 MARCH 2026 14:03:30

ئامەد-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، کە ئاراستەی بەشداربووانی کەرنەڤاڵی نەورۆزی لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان کرد، لەلایەن گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان خوێندرایەوە، جەخت لە پرسی ئاشتی کردەوە و رایدەگەیێنێت، "ئاشتی تاکە رێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی گەش." 

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی (YNDK) دەکات

SATURDAY, 21 MARCH 2026 12:03:15

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٣١)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و لایەنگرانی ئەو حزبە دەکات و لە پەیامەکەیدا جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پتەوکردنی گیانی یەکڕیزی بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

 
پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی

FRIDAY, 20 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێ بڵاوکردەوەو، لە پەیامەکەیدا دەڵێت، نەورۆز ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیمانە، لەگەڵ ھاتنەوەی ھەر سەری ساڵێکی کوردیدا، ھەستی کورد بوون و کوردستانی بوون و مرۆڤ بوون، لە ئەو پەڕی درەوشانەوەدا بەرجەستە دەبێت.

 
مەسروور بارزانی لەسەر قەڵای هەولێر: بە خۆڕاگریی گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاو دەنێین

FRIDAY, 20 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای ھەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد لە دۆخی ئێستادا کە شەڕ و ئاژاوە لە ناوچەکەدا ھەیە، ڕایگەیاند، "بە پشتیوانیی خودای گەورە و پێداگریی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر ھەنگاو دەنێین".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact