Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 00:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لقی ٦ی ئەورووپای پارتی یادی بارزانیی نەمری بەرز ڕاگرت
| KDP.info


ئەورووپا-KDP.info-​ لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەڕاسیمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی، یادی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی، بارزانیی نەمری کردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو کارێزمایە لە یەکخستنی گەلی کورد و خەبات لە پێناو مافە ڕەواکاندا.

بە دروشمی "بارزانی ھەوێنی پێکەوەژیان بوو"، لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێوڕەسمێکی شایستەی بە بۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری نەتەوەیی کورد، بارزانی نەمر، ساز کرد. لەو مەڕاسیمەدا کە ڕۆژی شەممە، ١٤ی ئاداری ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر قۆناغە جیاجیاکانی خەبات و تێکۆشانی بارزانی نەمر لە پێناو مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.

سەرھەد غەفووری، بەرپرسی لقی ٦ی ئەورووپا، لە وتارێکدا بەخێرھاتنی ئامادەبووانی کرد و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یادی کارێزمایەک دەکەینەوە کە گشت تاکێکی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان شانازی بە مێژووەکەیەوە دەکات. بارزانی نەمر مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ بوو کە سەراپای ژیانی بۆ تێکۆشان و بەدەستھێنانی ئایندەیەکی گەش بۆ گەلەکەی تەرخان کرد."

غەفووری لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە مێژووی نیو سەدەی ڕابردووی کوردستان بەستراوەتەوە بە خەباتی بارزانی نەمر و پێویستە نەوەکانی ئێستا و داھاتوو بە ویژدانەوە لەم مێژووە بڕوانن و ئاشنای ئەو قوربانیدانە گەورانە بن کە لە پێناو دۆزی کورددا دراون.

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا، بەرپرسی لقی ٦ سڵاوی بۆ ڕۆحی پاکی بارزانی نەمر، کاک ئیدریسی ھەمیشە لەیاد و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان نارد و جەختی لە پەیڕەوکردنی پرەنسیپ و کولتووری ئەو ڕێبازە نەتەوەییە کردەوە.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact