Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 00:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دهۆک بە خەڵاتی کۆرپەکان یادی بارزانی و ڕاپەڕین دەکاتەوە
| KDP.info


​دهۆک-KDP.info-​لە هەنگاوێکی مرۆیی و نەتەوەییدا کە تێیدا مێژوو و نەوەی نوێ یەکتریان گرتەوە، شاری دهۆک یادی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر و ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی بە کۆمەڵێک چالاکیی جیاواز بەرز ڕاگرت، کە تێیدا دەستپێشخەرییەکی تایبەت بۆ خەڵاتکردنی ئەو منداڵانە ئەنجامدرا کە لەم ڕۆژە مێژووییەدا لەدایکبوون.

ئەمڕۆ شەممە ١٤-٣-٢٠٢٦، لە کەشێکی پڕ لە شکۆ و سەرفرازیدا، شاری دهۆک یادی دوو بۆنەی مەزن و مێژوویی کردەوە، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕابەری ڕوحیی نەتەوەی کورد، بارزانیی نەمر، و ساڵڕۆژی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی شاری دهۆک.

​بەم بۆنەیەوە خانمە کارگێڕی لقی یەک، شارێ نەزیر بە یاوەری شاندێکی ناوەندی دهۆکی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، سەردانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونیان لە شاری دهۆک کرد.

​​لە دەستپێشخەرییەکی وەفادارانەدا، شاندی لقی یەک و ئافرەتان پیرۆزباییەکی گەرمیان ئاراستەی ئەو دایکانە کرد کە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا کۆرپەکانیان چاویان بە دنیا هەڵێناوە. لەم چوارچێوەیەدا، ​خەڵات و دیاریی تایبەت پێشکەش بە سەرجەم ئەو کۆرپانە کرا کە هاوکاتی یادی بارزانیی نەمر و ڕاپەڕینی دهۆک لەدایکبوون.

​جێگای باسە ئەم چالاکییە نیشانەی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی نێوان یادە نەتەوەییەکان و ژیانی کۆمەڵایەتیی خەڵکە، کە تێیدا نەوەی نوێ بە خۆشی و بەهای بەرزی نەتەوایەتییەوە پێشوازییان لێدەکرێت.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact