Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 25 AUG 2026 07:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز تۆم باراک سڵاو و ڕێزی سەرۆک ترامپی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد کە ھەمیشە بە سەرکردایەتییەکی حەکیمانە ئیدارەی سیاسەت و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەی کردووە، و ڕایگەیاند کە ئەمەریکا ھەمیشە وەک ھاوپەیمان و دۆست سەیری ھەرێمی کوردستان دەکات و بەردەوام دەبن لەسەر ھەماھەنگیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا بەڕێز نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەمەریکا ھەرێمی کوردستان و عێراق پێگەیەکی گرنگی ناوچەکەن و ئەوان ھاوکار دەبن کە لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق چارەسەر بکرێن بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی ھەردوولا بێت لە ھەموو بوارەکاندا.

بە ھەمان شێوە، سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسی سەرۆک ترامپی کرد و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆی دەربڕی و سوپاسی بەڕێز تۆم باراکی کرد بۆ رۆڵە کاریگەرەکەی.

سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە خوازیاری سەقامگیری و ئارامییە بۆ تەواوی ناوچەکە و گەلی کوردستان ھەمیشە باوەڕی بە دیموکراسیەت و پێکەوەژیان و گفتوگۆ ھەیە و ڕایگەیاند کە ئێمە ھەمیشە بەشێک بووین لە چارەسەر و ھەرگیز بەشێک نەبوون و نابین لە ھیچ کێشە و ئاڵۆزییەک.

ھەروەھا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەو ھێرش و پەلامارە ناڕەوایانە دا کە لەلایەن ھەندێ ھێزی بەدەر لە یاسا دەکرێنە سەر ھەرێمی کوردستان.

ھەردوولا ھاوڕا بوون کە پێویستە ھەرێمی کوردستان و عێراق بەدوور بگیرێن لەم شەڕە و پارێزراو بن.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

MONDAY, 24 AUGUST 2026 22:08:00

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ھاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و جەژنی مەولوودەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھان کرد و ھیوای خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە ھۆی بەدیھاتنی ئاشتی، ئارامی، خێر و دادپەروەری بۆ ناوچەکە و تەواوی مرۆڤایەتی.

 
فازڵ میرانی: با ئەم یادە مەزنە ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکگرتوویی گەلەکەمان

MONDAY, 24 AUGUST 2026 21:08:00

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و هیوادارە ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی، ئاشتی، لێبوردەیی و یەکگرتوویی.

 
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی مھاباد قەرەداغی بەڕێوەبرد

MONDAY, 24 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، خەڵاتی ساڵانەی مھاباد قەرەداغی بۆ ئافرەتی خوێنەر و ڕۆشنبیری بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەخشییە سەرکەوتووانی پێشبڕکێی خوێندنەوە و شیکردنەوەی کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.

 
سبەی ئاھەنگێکی گەورەی ئایینی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت

MONDAY, 24 AUGUST 2026 19:08:17

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت  "بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەربێت، سبەی ئاهنگێکی گەورە لە هەولێر ساز دەکرێت و لە سەرجەم شارەکانیش ماوەی مانگێک یادەکە بەرز ڕادەگیرێت." 

 
سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە

MONDAY, 24 AUGUST 2026 17:08:47

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact