Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 26 AUG 2026 22:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەت ڕێکاری نوێ بۆ گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتیانە ڕادەگەیەنێت کە لە دەرەوە گیریان خواردووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێک لەبارەی ئەو ھاووڵاتییانە بڵاو دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە یاخود دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە دەڵێت، "ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا وەرگیراوە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ ڤیزای ترانزێتیان پێ بدرێت".

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە:-

ھاونیشتمانی ئازیز، دوابەدوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە ناوچەکە و پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان، بەمەبەستی ئەنجامدانی کارئاسانی و بەھاناوەچوونی ئەو ھاونیشتمانیانەی کە لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا ئەو ھاونیشتمانیانەش کە لە ناوەوەی وڵات دەیانەویت بگەڕێنەوە شوێنی نێشتەجێبوونی خۆیان لە دەرەوەی وڵات، بۆ ئەو مەبەستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ئەو بابەتە.

بۆ ئەو مەبەستە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە توانی ڕەزامەندی وڵاتی تورکیا بەدەست بھێنێت بۆ وەرگرتنی ڤیزای ترانزێت بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بۆ ھاونیشتمانیان لە ھەر شوێنێک بن لە دەرەوەی وڵات تاوەکو بتوانن بەشێوەی ترانزێت بێنە وڵاتی تورکیا و دواتر بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.

بۆ سوود وەرگرتن لەو کارئاسانییە تکایە ئەو ڕێکارانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:-

•  سەرەتا فۆڕمی ئۆنلاین پڕبکەوە بە مەبەستی ھاوکاریکردنت، لە کاتی بوونی ھەر پرسیارێک پەیوەندی بە ھێلە گەرمەکانەوە بکە کە ئاماژەیان پێدراوە:

https://forms.gle/E٣zcfaVPFzc١VKbx٩

ھێڵە گەرمەکان:

+٩٦٤٧٥٠٨٠٣٥٦٨٠

+٩٦٤٧٥٠٨٠٣٥٦٨١

پلاتفۆرمەکانی (وەتسئاپ، ڤایبەر و تێلیگرام) لەسەر ھێڵەکان بەردەستن.

•  دوای ئاگادارکردنەوەت لەلایەن ھێڵە گەرمەکانەوە سەردانی نزیکترین نێردە دیبلۆماسییەکانی وڵاتی تورکیا (کۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی وڵاتی تورکیا) بکەن لەو وڵاتانەی کە تێدا گیرتان خواردووە، بەڕێزتان ڤیزەی ترانزێتی (٥) ڕۆژتان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی تورکیا، دواتر بە ڕێگەی وشکانی بۆ ھەرێمی کوردستان.

•  بۆ سوود وەرگرتن لەو کارئاسانیە، پێویستە ئەو تیکتەی کە پێی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی تورکیا لە ڕێگەی یەکێک لە ھێڵە ئاسمانییە تورکییەکان ببڕدرێت و جیاوازی ناکات بۆ ھەر فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێت.

ھاونیشتمانی ئازیز تکایە لەو خاڵانەی خوارەوە دڵنیا ببەوە:

•  دڵنیا ببەوە لەوەی کە تیکتەکەت بڕیبێت بەر لە چوونت بۆ کۆنسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزە، چونکە مەرجە تیکتەکەت لە ھێڵێکی تورکی بێت تاوەکو سوود لەو کارئاسانییە وەربگری.

•  دڵنیاببەوە لە ڕەچاوکردنی ماوەی پێویست لەنێوان بڕینی تیکت و وەرگرتنی ڤیزە، چونکە ڤیزەکە تەنھا بۆ (٥) ڕۆژە.

•  پێویستە ئەو کەسانەی کە داواکاری وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتی تورکیا دەکەن، ناویان لە لیستی قەدەغەکراوانی ئەو وڵاتە نەبێت و ھیچ پێشینەیێکی نایاساییان لەو وڵاتە لەسەر نەبێت.

•  ئەگەر ھاتوو پاسپۆرتەکەت، پاسپۆرتی دۆمۆنیکا یاخود ھەر پاسپۆرتێکی ترە، پێویستە پاسپۆرتە عێراقییەکەت لەگەڵ خۆت ببەی بۆ نێردە دیبلۆماسییەکان، تاوەکو سوودمەند بیت لەو کارئاسانییە، چونکە ئەو کارئاسانیە تەنھا بۆ ھەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقییە.

بۆ زانینی بەڕێزتان ئەو کارئاسانییە کاتیە و تەنھا تاوەکو کردنەوەی ئاسمانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

تکایە لە بوونی ھەر کێشەیەک ھێڵە گەرمەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەکاربھێنە و لە کاتی گەیشتنتان بۆ خاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیل، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕێی تیمە تایبەتەکانەوە کارئاسانی تەواوتان بۆ دەکات.

ئەو ھاووڵاتییانەش کە لەو ناوچانەن کە بە وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتی تورکیا کێشەکانیان چارەسەر نابێت، دڵنیاتان دەکەینەوە کە ھەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە و تاوەکو ھەر ھاونیشتمانیەک مابێت، ناوەستین و بەردەوام دەبین.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

"ئەنفال نەشیا مە ژناڤببەت، ئەم بهێزتر ڤەژیاینەڤە"

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 18:08:11

دھۆک-KDP. info-  ئەڤرۆ ٢٦ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، ڕێڤەبەرییا گشتی یا شەهید و ئەنفالکریان ل دهۆکێ و سەنتەرێ ڤەکۆلینێن جینۆسایدێ ل زانکۆیا دهۆک، ڕێوڕەسمەکێ شایستە ب هەلکەفتا ٣٨ مین سالیادا تاوانا ڕەش یا ئەنفالێن بەهدینان ل هۆلا کۆنفرەسان هاتە ڕێکئێخستن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 16:08:19

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 16:08:45

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. محەمەد عەلی مفتن، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact