Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 05:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا کۆڕێک بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی ساز کرا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە چل و حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ( بارزانی نەمر )دا، لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆڕێکی بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی ساز کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی هیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی ٢٤ سەفین و سەگڤان هالۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری بەشی ڕێکخستن و هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوە و، قادر قادر بەرپرسی دەزگای باڵای ئەیلوول و، حاجی حاجی برایم و، عباس غەزالی و میقداد علی و، ژمارەیەک پەرلەمانتارانی عێراق و  کوردستان و هەڤاڵانی لق و لیژنە ناوچەکان و بەرپرسانی حزبی و ئیداری و، کەسایەتی کۆمەڵایەتی و تێکۆشەرانی ئەیلوول و گوڵان و مامۆستایانی زانکۆ و، قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و چین و توێژە جیاجیاکان و لە ژێر ناونیشانی (بارزانی نەمر چیرۆکی سەرفرازی و ... داستانی شکۆمەندی نەتەوە). کۆڕێک بۆ ڕێزدار فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی ساز کرا.

تیایدا بەڕێز میرانی تیشکی خستەسەر مێژوو وێستگەکانی ژیان و خەباتی بارزانی نەمر لە شۆڕشەکانی بارزان و بەشداری و پشتیوانیان لە کۆماری کوردستان و ڕێرەوە مێژووییەکەیان بۆ یەکێتی سۆڤیەت و هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی شۆڕش و ڕێککەوتننامەی ئازارو، نسکۆی شۆڕش و، هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵان و بەردەوامی ئەم ڕێبازە لەسەر دەستی سەرۆک (مەسعود بارزانی) وەکو شا ڕێبازی ڕاستەقینەی کوردایەتی.

لە تەوەرێکی تری کۆڕەکەدا میرانی تیشکی خستەسەر هزری مرۆڤ دۆستی و شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازی بارزانی نەمرو  لە کۆڕەکەدا وتی، بارزانی نەمر ژەنەڕاڵی هزری ئازادی و ئازادیخوازی و کەسێتی ئەفسانەیی گەلی کوردستان و سیمبووڵی دۆزی ڕەوای گەلەکەیی و چەتری کۆکەرەوەی گەلی کوردستان بوو بە جیاوازی زمان و ئایین و ئایدیاو بیرو باوەڕی سیاسیانەوە.

دوا تەوەری کۆڕەکە بەرێز فازڵ میرانی باسی لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی کوردستان و نەرمی نواندنی پارتیمان و نەهاتنە پێشەوەی برایانی یەکێتی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

هەروەها باسی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و یەکڕیزی ناوماڵی کوردو، پاراستن و گەشە پێدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کرد.

دەربارەی بارودۆخی هەرێمایەتی و ئەو شەڕەی لە ناوچەکە دا هەیە میرانی وتی خودا سەرۆک و میللەت و کوردستانمان بپارێزێت.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact