ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادری برایان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولقادری برایان، سەرەخۆشی لە بەڕێز شێخ حوسێن شێخ محەمەد لۆلانی و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم، ھاوبەشی خەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان