دکتۆر عرفان عه‌زیز
ئه‌و هه‌موو دیدار و كۆبونه‌وانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیدا له كۆنگره‌ی ئاشتی له میونشن، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ شانده‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ناوچه‌كه وێنایه‌كی گه‌وره‌ی به جیهان نیشاندا كه چه‌نده دیپلۆماسیه‌تی كورد له لوتكه‌دایه چاوی هه‌موو میدیاكانی جیهان له‌سه‌ر جوڵه‌و دیداره‌كانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بوو، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌كاریزمایی خۆی توانی ڕۆڵی گرنگ ببینێت له پرۆسه‌ی ئاشتی و ڕاگرتنی باڵانسی هێز له ناوچه‌كه ده‌بینین چۆن له ئاستی لوتكه سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌گه‌رمی پشتیوانی و پیشوازی لێده‌كه‌ن.
به‌هه‌مان شێوه، چه‌ند ڕۆژ پێش ئیستا جیهان چاوی له جوڵه به‌هێزه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو كه له لوتكه‌ی حكوومته‌كانی جیهان چۆن چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌دانی كوردستانی بۆ جیهان گێرایه‌وه، و دیداری لوتكه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و سه‌رسامیان به پێشكه‌وتنی كوردستان خاڵێكی گرنگی ئه‌رێنییه له‌وه‌ی كوردستان ده‌بێته ناوه‌ندی گرنگی سیاسی و ئیستاش هه‌نگاو بۆ ئابووری ده‌نێت به‌تایبه‌ت دوای به‌شداری كارای سه‌رۆكی حكوومه‌ت شاندی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی سعودیه سه‌ردانی كوردستانیان كردووه و ئاماده‌بوون بۆ وه‌به‌رهێنان.
هه‌ولێر بڕیاری گرنگ ده‌دات له‌باره‌ی داهاتووی ناوچه‌كه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی له‌وێوه بڕیاری چاره‌نووساز ده‌دات بینیمان كه ئه‌گه‌ر ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه ئاگری شه‌ڕ له سووریا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و له عێراقیشدا سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ری و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانه، ئه‌مه‌یه سیاسه‌تی دروست و هاوسه‌نگ.