Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 21 SEP 2026 13:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پسپۆڕێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: هەولێر ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە پێشخستنی گفتوگۆی ئاشتیخوازانە
| KDP.info


سۆران-KDP.info- پسپۆڕێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان لە هاوکێشە ناوچەییەکاندا ڕۆڵی "چارەسەرکار" دەگێڕێت و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی وای کردووە هەولێر ببێتە ناوەندێکی بێ جێگرەوە بۆ دیالۆگی نێودەوڵەتی.

د. مەهدی ئەمین، توێژەر و ئەکادیمی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، "هەوڵە دیپلۆماسییەکانی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی، پڕۆسەیەکی ئاشتیخوازانەی بەردەوامە. ئێستا هەولێر وەک پایتەختی هەرێم، نەک تەنیا بۆ ناوخۆ، بەڵکو لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تورکیا، سووریا و عێراقدا، ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە پێشخستنی گفتوگۆی ئاشتیخوازانە."
ئەو ئەکادیمیستە ئاماژەی بە هێزی "پارا-دیپلۆماسی" هەرێم کرد و ڕایگەیاند، "پێشوازیی بەردەوامی سەرۆک بارزانی لە بەرپرسانی باڵای جیهانی (وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و شاندە باڵاکانی عێراق) بەڵگەی ئەو متمانە نێودەوڵەتییەیە.
د. مەهدی دەشڵێ، "هەولێر وەک ناوەندێکی ستراتیژی بۆ چارەسەری قەیرانە ئاڵۆزەکان، بەتایبەت پرسی کورد لە سووریا، دەبینرێت و ئەم دیپلۆماسییەتەش بەشێکە لە ستراتیژیەتی فراوانی پارتی بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پەرەپێدانی هاریکاریی نێودەوڵەتی.
د. مەهدی ئەمین تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە کوردستان "سەرچاوەی ئارامی" بێت. گوتیشی، "پارتی هەرگیز لەسەر حیسابی مافی خەڵکی تر بەرژەوەندییەکانی نەپاراستووە، بەڵکو باوەڕی بە بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان هەبووە. هەر ئەمەش وای کردووە وڵاتانی جیهان بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان، هەولێر وەک ناوەندێکی جێگای متمانە و پشتپێبەستراو هەژمار بکەن."

 

سەلاح جەلال




دوایین هەواڵەکان

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایى له‌ یەکێتیی زانایانى ئایینیى ئیسلامى كوردستان ده‌كات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 13:09:25

هه‌ولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە ڕۆڵی مێژوویی و پیشەییی زانایانی ئایینی کردەوە.

 
دەقی وتاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 12:09:57

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا ڕایدەگەیەنێت، لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا، بەڵێنمان دا کە بە هەموو توانای خۆمانەوە، کار بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەین."

 
وەزیری پێشمەرگە: یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەرئەنجامی ئیرادەیەكی پۆڵایینی نیشتمانی بوو

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 12:09:58

هه‌ولێر-KDP.info- لە ڕێوڕەسمی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەدا، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییدان، چونکە ئاواتی شەهیدان و خەونی ئازادیی نیشتمان بووەتە واقیعێکی جێگیر و دامەزراوەیی.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسی بەبۆنەی (٥٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 11:09:22

هه‌ولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان کرد و تێیدا جەختی لە ڕۆڵی مێژوویی و نیشتمانیی زانایانی ئایینی کردەوە.

 
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی بۆ KDP: هەڵگری پەیامی پێکەوەژیان و نیشتمانپەروەری بووین و دەبین

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 10:09:57

هه‌ولێر-KDP.info- لە ساڵیادی دامەزراندنی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، د. عەبدوڵڵا سەعید، دەڵێت، دروشم و ئەرکی لەپێشینەمان پاراستنی یەکڕیزیی مامۆستایانی ئایینی، ڕەتکردنەوەی گوتاری ڕق‌ و کینە و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و نیشتمانپەروەری بووە لە هەرێمی کوردستاندا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact