Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 4 FEB 2026 04:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھاوسەنگەرانی کاک ئیدریس: ئەو ئەندازیاری تەبایی و قوتابخانەی وەفا بوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٧، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان "ئیدریس بارزانی" سەرکردەی کورد و ئەندازیاری ئاشتی، بۆ ھەمیشە ماڵاوایی کرد. ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی باس لە ڕۆڵ و پێگەی ئەو دەکەن کە ھاوکات لەگەڵ سەرۆک بارزانی، شانی دابووە بەر کاروباری شۆڕش و خزمەتی گەلی کوردستان.

سەلیم ئەسعەد خۆشەوی، فەرماندەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ''چەند ساڵێک لە خزمەت شەھید ئیدریسدا بووم. لە سەرەتای لاوێتییەوە، ئەو و سەرۆک بارزانی ھەردووکیان لە خزمەت بارزانیی نەمردا بوون بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری شۆڕش. زۆر ھاوکار بوون، بەتایبەت بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگە و خەڵکی ھەژار. شەھید ئیدریس بەمانای وشە کاریزما بوو؛ ھەرچەند وەسفی بکەین تەواو نابێت، چونکە مرۆڤێک بوو جیاوازیی نەدەکرد و ھەر کوردێک لە ھەر شوێنێک سەردانی کردبایە، تا پێی کرابایە کارەکەی بۆ ڕادەپەڕاند.

خۆشەوی گوتیشی، ''لە سەردەمی ئاوارەییشدا، ئاوارەکان ماون و گەواھی میھرەبانیی شەھید ئیدریس دەدەن. یەکێک لە سیفاتە ھەرە دیارەکانی ئەوە بوو، ھەر کێشەیەک گەیشتبایە بەردەستی، زۆر زوو چارەسەری بۆ دەدۆزییەوە. دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان بەرھەمی خوێن و خەباتی شەھید ئیدریس و ھەزاران شەھیدی ترە.

لیوا فەریاد بارزانی، بەم بۆنەیەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، ''شەھید ئیدریس بارزانی، براگەورە و ھاوسەنگەری سەرۆک مەسعود بارزانی بوو لە ڕۆژە سەختەکاندا. حیکمەت و دڵسۆزیی ئەو مرۆڤە مەزنەم لە نزیکەوە دەبینی؛ چۆن بە دیپلۆماسییە کاریزمایییەکەی ببووە پردی پەیوەندیی کورد و جیھان، و چۆن ببووە مامەخەمەی ئاشتی و یەکبوون. ئەو ئەندازیاری ئاشتی و دامەزرێنەری بەرەی کوردستانی بوو.

لای خۆشیەوە دەروێش ئاغا، بەرپرسی کۆمەڵایەتیی گشتی گوتی، ''شەھید ئیدریس لە ڕووی سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتییەوە کەسایەتییەکی زۆر بەھێز بوو. پێشمەرگەیەکی بەرگخاکی و ڕاستەقینە بوو. ھەرکاتێک دەچووینە خزمەتی، ھەموو ئازار و ناڕەحەتییەکانی لەبیر دەبردینەوە. کەسێک بوو بێ ئامۆژگاری و ھاوکاری و دڵدانەوە کەسی لەلا نەدەردەچوو.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

WEDNESDAY, 04 FEBRUARY 2026 00:02:00

ئیمارات-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو، جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

 
ئانۆ جەوھەر بۆ KDP.info باسی وردەکاری بەشداریی شاندی ھەرێم لە لوتکەی جیھانی ئازادی ئاینی لەواشنتن دەکات

TUESDAY, 03 FEBRUARY 2026 20:02:43

ئەمریکا -KDP.info- وەزیری گواستنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: شاندێکی ھەرێمی کوردستان بەشداریمان لە لووتکەی جیھانیی ئازادیی ئایین و نانی بەیانیی نزای نیشتمان لە واشنتن کرد، لەو سەردانە کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دران.

 
شاندێکی بارەگای بارزانی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەن

TUESDAY, 03 FEBRUARY 2026 18:02:00

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی بارەگای بارزانی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانیان کرد، ئامانج لە سەردانەکە گەیاندنی سوپاس و پێزانین بوو لەهەمبەر گەیاندنی ھاوکارییەکان بە ڕۆژئاوای کوردستان.

 
فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا کرد

TUESDAY, 03 FEBRUARY 2026 17:02:42

ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان فازل میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕیى مەکتەبى سیاسى پێشوازى لە (ئەرمان تۆپچو) کونسڵى گشتى تورکیا لە هەولێر کرد. 

ئاشنا بابان: پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی مۆدێلێكی هاوبه‌ش

TUESDAY, 03 FEBRUARY 2026 16:02:25

سلێمانی -KDP.info-  شاره‌زایه‌كی زانسته‌ سیاسییه‌كان ده‌ڵێ "پەیوەندییەکانی نێوان ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەرێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی مۆدێلێكی هاوبه‌ش، ڕێگەى ئەم جۆرە پەیوەندیانەش هۆکارن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری ئابووری و ئەمنی بۆ هەردوولا."

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact