Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 27 SEP 2026 15:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا بکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی،  لە دواین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، شاندێکی دانوستانکار بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان پێکهێنرا و بڕیاریشە ڕۆژی سێشەممە شاندی باڵای پارتی سەردانی بەغدا بکات و دەست بە زنجیرەیەک کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە عێراقییەکان بکات.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، "بڕیارە ڕۆژی سێشەممە شاندی باڵای پارتی سەردانی بەغدا بکات و دەست بە زنجیرەیەک کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ هێز و لایەنە عێراقییەکان (شیعە و سوننە) بکات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.

لە دواین کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، شاندێکی دانوستانکار بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان پێکهێنرا.

شاندەکە بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسییە و پێکهاتووە لە هەریەکە لە فوئاد حوسێن و نەوزاد هادی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا.

 




دوایین هەواڵەکان

پلان و ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دەستی پێكرد

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 14:09:00

ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ یەكشەممە 2026.9.27، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار، قائیمقامی ناوەندی، و بەڕێوەبەرانی گشتیی شارەوانیەكان، كشتوكاڵ، كەش ناسی، سەرۆكی شارەوانی و بەرپرسانی دیكەی فەرمانگە خزمەتگوزاریی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان،کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکارییەکانی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 13:09:31

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئەیلوولی ۲٠۲٦ لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاکسل ڤێش باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 13:09:46

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا کردەوە.

 
مەسروور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی سویسرا پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکانی تاوتوێ کرد

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 13:09:36

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026،  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر نیلسن، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەند (عەبدولسەلام سلێمان) دەکات

SUNDAY, 27 SEPTEMBER 2026 13:09:35

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند و ئەکتەری خاوەن ئەزموونی کوردستان، خوالێخۆشبوو (عەبدولسەلام سلێمان)، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەکەی و هونەرمەندانی کوردستان کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact