چەمچەماڵ-KDP.info- وەزیری تەندروستی گوتی، ئەمڕۆ كەلوپەلی پزیشكیی زۆر دەگەیەنرێتە چەمچەماڵ و وەزیری پەروەردەش دهڵێ، 50 ملیۆن دینار بۆ چەمچەماڵ تەرخانکرا.
دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند، "ئەمڕۆ كەلوپەل و دەرمانی زۆری تەندروستی بۆ چەمچەماڵ دەبەین.
هاوكات دكتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "بەپێی ئامارەکان، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە 9 قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە، بۆیە لەسەر راسپاردەی بهڕێز مهسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە هەر لەم هەفتەیەدا پرۆسەی نۆژەنکردنەوەیان دەستپێبکات."
وهزیری پهروهرده گوتیشی، "بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە تەرخان کراوە و پارەکە دەخەینە بەردەست بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، بۆ ئەوەی بە زووترین کات و بە گوێرەی دەرخستە تەکنیکییەکان، کاروبارەکان راپەڕێنن."