Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 23 SEP 2026 08:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/12/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز مایكڵ ڕیگه‌س، جێگرى وه‌زیرى ده‌رەوه‌ى ئه‌مه‌ریكا كرد كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى ته‌لارى تازه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێڕاى به‌خێرهێنان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌ردانى به‌ڕێزیانى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ نیشانه‌ى پابه‌ندیى ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌ به‌رده‌وامیى په‌یوه‌ندیى درێژخایه‌ن و ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌مه‌ریكاى كرد بۆ پشتیوانى و هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

هه‌ردوولا باسیان له‌ دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر به‌ئامانجگرتنى ژێرخانى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه‌ دوایین هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كێڵگه‌ى گازى كۆرمۆریان سه‌ركۆنه‌ كرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ ئه‌نجامده‌ران ڕووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ك ته‌نیا له‌ ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت.

په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌ترسییه‌كانى داعش، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
به‌ڕێزان هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان، ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.




دوایین هەواڵەکان

لقی ١٠ و ٢٦ و ئیدارەی سۆران گفتوگۆیان لەبارەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرد

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 21:09:39

چۆمان-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای حزبی، حکوومی و ئەمنی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەردانی بارەگای لقی ٢٦ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد لە قەزای چۆمان.

 
لە هەولێر ئاهەنگی ساڵانەی پێشوازی لە دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان بەڕێوە چوو

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 21:09:23

هەولێر-KDP.info- ئەمشەو سێشەممە ٢٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیران، پارێزگاری هەولێر، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی حکوومی، دیپلۆماتکار، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کارسازان، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاهەنگی پێشوازیی ساڵانەی هاوینەی بۆ دیپلۆماتکاران ساز کرد.

 
له‌ دهۆك مۆڵەت به‌ سێ پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی درا

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 18:09:48

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك مۆله‌ت به‌ سێ پڕۆژه‌ی دیكه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی درا." 

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ سێكته‌ره‌كه‌ ده‌كات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:15

ھەولێر-KDP. info-  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٦ لە دیوانی دستەی گەشتوگوزار، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئاماده‌بوونی ژوان سابیر ئیسماعیل، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، ڕاوێژكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی دیوان و پلاندانان و به‌دواداچوونی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی گه‌شتوگوزاری پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سێكته‌ری گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو.

 

هاوپەیمانی نیشتمانی: یەکخستنی هێزی پێشمەرگە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق پتەوتر دەکات

TUESDAY, 22 SEPTEMBER 2026 16:09:05

بەغدا-KDP. info-  هاوپەیمانی نیشتمانی پیشوازی لە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکات و هەنگاوەکەی بە گرنگ بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی دامەزراوەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا وەسفکرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact