Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 12 MAR 2026 22:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و شاندێكى ژاپۆنى په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/12/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن به‌ سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز ماسامیچى سوگایا، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كرد.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز ئه‌كیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتیى عێراق و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ هه‌رێمى كوردستان، خرانه‌ به‌ر باس.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى كار و پڕۆژه‌كانى ئاژانسى (جایكا) و كۆمپانیاكانى ژاپۆنى و ڕۆڵیان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ شاندى میوان وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشی سه‌ر کۆرمۆر، پشتگیریی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریى زیاتر له‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.

هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.
 




دوایین هەواڵەکان

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

THURSDAY, 12 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 12 MARCH 2026 17:03:35

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا..

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 16:03:39

ھەولێر-KDP. info- بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند..

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین کرد

THURSDAY, 12 MARCH 2026 15:03:36

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 
سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، یاسین تەھا گۆران کرد

THURSDAY, 12 MARCH 2026 14:03:39

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێز سیداد بارزانى بە نوێنه‌رایه‌تی سەرۆک بارزانى به شدارى لە پرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشه‌كانی ئه‌یلوول و گوڵان و هه‌ڵگری مه‌دالیای بارزانی، یاسین تەها گۆران كرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact