ھەولێر-KDP. info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/12/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز ماسامیچى سوگایا، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز ئه‌كیرا ئیندۆ، باڵیۆزى ژاپۆن له عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتیى عێراق و دهرفهتهكانى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستان، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ستایشى كار و پڕۆژه‌كانى ئاژانسى (جایكا) و كۆمپانیاكانى ژاپۆنى و ڕۆڵیان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرد.
لاى خۆیه‌وه شاندى میوان وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشی سه‌ر کۆرمۆر، پشتگیریی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یى و خواستى وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداریى زیاتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.