Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 15:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بابەکر زێباری: ھێزی پێشمەرگە ھەمووی لە دوو دەڤەر کۆدەکرێنەوە
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی  ھەرێمی کوردستان گوتی "یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتایییە و ھێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی دوو دەڤەر و ١١ فیرقە کۆدەکرێنەوە."

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بابەکر زێباری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "لە چوارچێوەی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە و ھەبوونی یەکھێزی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکەی ٧٠ و ٨٠ نامێنێت و دەبنە دەڤەری یەک و دەڤەری دوو، بەجۆرێک بەپێی بەرنامەیەک، یەکەی ٧٠ و ٨٠ و فەرماندەیی و میحوەر نامێنێت، دەبنە فیرقە و دەڤەر، بۆیە دەڤەری یەک لە ھەولێر و دھۆک دەبێت، سلێمانی و گەرمیانیش دەبێتە دەڤەری دوو."
بابەکر زێباری گوتیشی "ئەمە ھەنگاوێکی زۆر باشە، لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە دەبێت و تا کۆتایی ئەمساڵ  ھەمووی تەواو دەکرێت، دەڤەری یەک تەواو بووە، دەڤەری دووش لە کۆتایی کارکردن دایە، ١٠ فیرقەش تەواوبووە و کار لە فیرقەی ١١ھەمین دەکرێت، ئەویش خەریکە تەواو بێت، بە جۆرێک دەڤەری یەک ٦ فیرقە دەبێت، دەڤەری دوو ٥ فیرقە دەبێت، ئەمە ھەنگاوێکی زۆر مەزنە و کارێکی زۆر باشە، ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگەی ھەبێت کە ماوەیەکی زۆرە بەپێی پلان و بەرنامەیەکی تۆکمە کاری بۆ دەکرێت، ئێستە ئەنجامەکەی دیارە و گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 14:12:12

هۆشیار سیوەیلی

 
وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 
پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 10:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact