فازڵ میرانی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی دووباره‌بووه‌ی ئێمه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی جیاواز ده‌بێت له هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر پارتێك بۆ ئه‌دای خۆی. ئێمه له‌و كه‌سانه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه و زانستیانه هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه‌ی خۆیەتی له كاره‌كانی خۆمان ده‌گرین، كه دۆكیۆمێنت و ئه‌رشیفی پارتییه‌كه‌مان له درێژایی قۆناغه‌كانی كاركردنماندا پشتگیری ده‌كات، ئه‌و قۆناغانه‌ی كه هه‌میشه چاره‌نووسساز و سه‌خت بوون و هه‌ر واش ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و ده‌نگانه‌ی تا ئێستا جیاكراونه‌ته‌وه، ته‌نیا ده‌رئه‌نجامی ده‌نگی ڕێكخستنه‌كان و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی نین، به‌ڵكو ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی، ده‌نگی هاووڵاتییانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه كه متمانه‌یان به پارتێك كردووه و ده‌یكه‌ن كه ناوی "پارتی دیموكراتی كوردستان"ـه؛ پارتێكی خاوه‌ن مێژوویه‌كی دێرینه له كاری نیشتمانیدا له‌پێناو عێراقێكی باشتردا، نه‌ته‌وایه‌تی ناكاته بیانوو بۆ سڕینه‌وه یان دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ویتر، ناسنامه‌كه‌ی نه ته‌سكه و نه كزه، به‌ڵكو پارتێكه كه ڕێكخستنی حزبی كردووه‌ته ئامرازێكی كاریگه‌ر بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی، چ ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی ڕه‌سه‌نن، چ ئه‌وانه‌ی دانیشتووی ئێستان، یان سه‌ردانیكه‌ر و میوانن.
ئه‌م پارته، كه سه‌ركه‌وتنی به گه‌له‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد و ڕێزگرتنە له جیاوازییه سروشتی و هزری و مرۆییه‌كان گرت، پارتییه‌كه‌ی مسته‌فا بارزانییه، ئه‌و پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه و سه‌ركرده ده‌گمه‌نه‌ی كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاڵنگارییه گه‌وره‌كان، ڕێچكه‌یه‌كی دانا كه هیچ كه‌سێک هه‌رچه‌نده ده‌ستدرێژی بكات، ناتوانێت نیشانه‌كانی بسڕێته‌وه؛ ئه‌وه ڕێگای ئازادییه له ده‌ست هه‌ر تاكێك یان ده‌سته‌یه‌ك یان ده‌سه‌ڵاتێك كه بێدەسەڵاتی و ملكه‌چی و وونبوونی بۆ ئێمه و عێراقییه‌كان بوێت.
ئه‌مه پارتی هه‌موو ئه‌و دایك و باوكانه‌یه كه به باوه‌ڕ و متمانه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه كردووه، چونكه ده‌زانن پارتییه‌كه به‌ڵێن ده‌دات و جێبه‌جێی ده‌كات، خه‌بات ده‌كات و كارده‌كات له‌پێناو مافه له‌ده‌ستچووه‌كان و ئه‌و مافانه‌ی كه ده‌بێت ئێستا و داهاتوو به‌دی بێن.
ئه‌م ده‌نگانه ته‌نیا ده‌نگی متمانه نین به ئێمه، به‌ڵكو ده‌نگی بێمتمانەییشن به هه‌موو ئه‌وانه‌ی مێژوو ده‌شێوێنن و پایه‌یه‌ك ده‌ده‌نه پاڵ خۆیان كه شایسته‌ی نین. ئه‌م ده‌نگانه واتای وشیارییه؛ وشیارییه‌ك كه دێرینه و چه‌سپاوه و به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها وشیارییه‌كی نوێی نه‌وه‌یه‌ك كه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌نگ ده‌دات، و وشیاری ئه‌وانه‌ی كه ڕاستگۆیی ئێمه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت و وتیان ئه‌وه ده‌نگم بۆ ئێوه.
ئه‌مه ده‌نگدانه بۆ مسته‌فا بارزانی، بۆ ئیدریس بارزانی، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه خه‌می نیشتمان و گه‌لانی عێراقیان له ئه‌ستۆ گرت و له شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و ئاواره‌یی و گرتووخانه و زیندانه‌كاندا بوون. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوورخرانه‌وه، ڕاگوێزران یان ده‌ركران. هه‌روه‌ها ده‌نگدانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سایه‌ی حوكمی تاوانباریدا ئازاریان چه‌شت.
هه‌روه‌ها له ڕوویێكی دیکه‌وه، ئه‌مه ده‌نگدانه بۆ گه‌ڕانه‌وه و بونیادنانه‌وه و دامه‌زراندنی ئه‌زموونێكی حوكمڕانیی دروست.
ده‌نگدان و دروونەوەی به‌رهه‌می كێڵگه‌یه‌كی كاركردنه كه جێگای هه‌موو كه‌سێكی وشیار و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌بێته‌وه كه به‌دوای جێگایه‌كی ئارام و دڵنیاییدا ده‌گه‌ڕێن، دوور له ئاگر و تێكدان و تاڵانكردن و هه‌ڕه‌شه.
ده‌نگدانه بۆ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی له ڕێڕه‌وێكدا سه‌ركردایه‌تی میللەتی خۆی كرد كه له نێوان خۆیاندا هێزی ناكۆك و پێكداداوه‌كان بوون، كه فشاریان ده‌خسته سه‌ر مافه‌كانمان.
ئه‌مه ده‌نگدانه بۆ تێڕوانینی ئێمه بۆ عێراقێكی باشتر.
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان