ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینى بێكۆتایى، ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه ده‌كات كه ئه‌رك و ڕه‌نجیان كێشا، ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده زیاتر له ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه به حزبى یه‌كه‌م.
دەقی پەیامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه:
له ناخى دڵمه‌وه به گه‌رمى پیرۆزبایى له جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى و خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى پارتى و گه‌لى وه‌فادارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنى مه‌زن و مێژووییى پارتیمان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه، سه‌ركه‌وتنى هه‌موو كوردستان و عێراق و مایه‌ى شادى و شانازیى هه‌موومانه.
سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و پێزانینى بێكۆتایى، بۆ هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ى ئه‌رك و ڕه‌نجیان كێشا، ماندوو بوون و به‌وپه‌ڕى جوامێرییه‌وه كاریان كرد تا ده‌نگى پارتییان گه‌یانده زیاتر له ملیۆنێك و پارتییان كرده‌وه به حزبى یه‌كه‌م. چالنجى ئێمه‌یان سه‌رخست و پارتییان به‌هێزتر كرد تاكو ده‌نگى له به‌غدا دلێرتر بێت و بتوانێت باشتر بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فیدراڵى كار بكات.
به‌ڵێنمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ـ ى ڕابه‌ر و گه‌وره‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه له‌ژێر ڕێنمایى و فه‌رمایشته‌كانى جه‌نابیاندا، خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین و ببینه پارێزه‌رى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق. كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق ببێته وڵاتى هه‌مووان و هه‌موومان پێكه‌وه داهاتوویه‌كى گه‌شتر بۆ كوردستان و عێراق فه‌راهه‌م بكه‌ین.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رمان له‌به‌رده‌م گیانى پاكى شه‌هیداندا داده‌نوێنین. به ڕێز و شكۆوه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
2025/11/11