Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 OCT 2025 04:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی لەگەڵ دەزگەی باڵای ئەیلوول و گوڵان و هێزەکانی خەبات کۆبووەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  رۆژی چوارشەمە 15ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ دەزگەی باڵای ئەیلوول و گوڵان و هێزەکانی خەبات کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەدا سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و وێرای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ خەبات و ماندووبوونی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕۆڵیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەدیهێنانی ئازادی بۆ گەلی کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە ئەوەی ئێستا هەیە بەرهەمی خەباتی پێشمەرگە و تێکۆشەرانەی گەلەکەمان و خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمانە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی رۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق و ئامۆژگاری و رێنمایی پێویستی لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو.


 




دوایین هەواڵەکان

ناوی وەزارەتەکان لەسەر تابلۆکان نامێنێ

FRIDAY, 17 OCTOBER 2025 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی میری لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی پارێزگاکان بە شێوازی تازە تابلۆیان پێدەدرێت.

 
نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ ھەریری لە قۆناغی کۆتاییدایە

FRIDAY, 17 OCTOBER 2025 18:10:00

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر له‌باره‌ی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایدایە.

 
به‌رپرسی لقی 25ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك: ده‌نگی پارتی له‌ هه‌ڵكشانه‌

FRIDAY, 17 OCTOBER 2025 12:10:19

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسی لقی 25ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ڕایدەگەیەنێت، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی له‌به‌رچاوه‌ و ده‌ڵێ، پێشبینی ده‌كه‌ین ده‌نگی پارتی له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك زیاد بكات.

 
بەرپرسی لقی خانەقین: خەڵکێکی داخ له‌ دڵ پۆستەر و وێنەی کاندیدی ئێمە دەدڕێنن

FRIDAY, 17 OCTOBER 2025 10:10:58

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ده‌ڵێ، بانگەشە بۆ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین باش بەڕێوە دەچێت و کاندیدێکی بەھێزمان ھەیە و ئومێدی زۆرمان ھەیە بۆ پەرلەمانی عێراق سەرکەوێت، بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو چین و توێژەکان بەبێ جیاوازی بکات.

 
ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌نگیان بۆ لیستی 275ی پارتییه‌

THURSDAY, 16 OCTOBER 2025 18:10:30

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به‌ لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن. ده‌نگده‌رێكیش ده‌ڵێ "پارتی حزبی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact