Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 APR 2026 12:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕیفراندۆم، نەتەوەیەك بڕیاری چارەنووسی دا
| KDP.info


فازڵ میرانی

لە مێژووی هاوچەرخی كوردستاندا، بۆ یەكەمین جار لە 25/9/2017دا دەرفەتی ئەوە بۆ گەلی كوردستان هاتە پێش، بە ئازادی و دیموكراسیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات. هەلومەرج و ساتەوەختی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم، یەكجار هەستیار و چارەنووسساز بوو. ئەگەر لە ڕووی سیاسەت و دیموكراسییەوە سەرمایەگوزاری لەو دەرفەتە نەكرابایە، بۆی هەبوو جارێكی دی بە ئاسانی ئەو هەلومەرجە بۆ گەلەكەمان بەدی نەهاتبا.

كرۆكی كارەكەش لەوەدا چڕ دەبێتەوە، دەوڵەتی عیراق لە ڕەوشێكی دژواردا كوردی خستە بەردەم دووڕیانێكی سەختەوە، یان ملكەچبوون بۆ خواست و پلانی نادۆستانەی بەغدا، یانیش گەڕانەوە بۆ گەل تا بڕیاری چارەنووسی خۆی بدات. لەم گۆشەنیگایەوە سەرۆك مەسعوود بارزانی بەیداخی گەڕانەوە بۆ گەلی بەرز كردەوە، سەركردایەتیی سیاسیی كوردستانیش، تێكڕای حزب و كەسایەتی و لایەنانی سیاسی، هاودەنگ و یەكدەنگ بەدەم بانگەوازەكەی سەرۆك بارزانییەوە هاتن، ئەمەش دۆخێكی بەرزی یەكگرتوویی گوتاری نەتەوەیی و نیشتیمانیی بەرجەستە كرد، بەم جۆرە ڕێڕەوی بەڕێوە چوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم، لە كەشێكی یەكجار گونجاو و پێگەیشتوو، بە كۆدەنگیی هێز و لایانی سیاسیی كوردستان بڕیاری لێ درا.

ئەوەی زۆر مایەی سەرنج و شانازی و جێی هەڵوەستەیەكی قووڵە، ئەو بە دەنگەوە هاتنە جەماوەرییە بێ وێنەیە بوو، بەوەی ڕێژەیەكی یەكجار بەرزی خەڵكی كوردستان بە هەموو چینوتوێژ و پێكهاتەیەكییەوە، بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا كرد، كە نیشانەی ئاستی بەرزی هۆشیاریی سیاسیی خەڵكی كوردستان بوو، لە هەمان كاتدا نیشانەی ئەوە بوو گەلەكەمان باوەڕی تەواوی بە سەروەریی خۆی و سەربەخۆیی كوردستان هەبووە و هەردەم ئامادەیە پشتیوانی لەو خواستە ڕەوایەی خۆی بكات.

گەلی كوردستان بە ڕێژەی نزیكە 93% مۆری زێڕینی “بەڵێ”ی بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە پرۆسەكەدا دا، بەم جۆرە سەربەخۆیی كوردستان شەرعیەتی خۆی لە تەواوی گەلی كوردستانەوە بەدەست هێنا، هیچ هێز و لایەنێكیش نە ماف و نە توانای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی گەلی كوردستانی نییە.

بەدی نەهاتنی ئەو مافی سەربەخۆییەی گەلی كوردستان ئەرێی كرد، بۆ هەلومەرجی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە، بەوەی تا ئێستاش نێوەندی سیاسیی نێودەوڵەتی بواری نەداوە ئاڵای كوردستان بەدەم ئاڵای وڵاتانی دیكەی جیهانەوە لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكاندا بشەكێتەوە، ئەمە ناهەقییەكی گەورەیە دەرهەق بە میللەتێكی گەورە و دێرین، كە ئومێد و چاوەڕوانیمان ئەوەیە دەنگ و خواستی گەلەكەمان لە ئاستی نێونەتەوەیی چی دی نادیدە نەگیرێت.

ئەو پرۆسەی ڕیفراندۆمەی گەلی كوردستانی عیراق بەڕێوەی برد، بە پێی بنەماكانی دیموكراسی بوو، هەر گەل سەرچاوەی شەرعیەتە، گەلەكەشمان خۆی خاوەنداریی لەو پرۆسەیە كرد، بۆیە لە ڕوانگەی ماف و یاساییەوە، ڕیفراندۆم تاپۆیەكی شەرعییە بۆ سەربەخۆیی كوردستان، هەر كاتێكی هەلومەرج گونجاو بێت، گەڕانەوە بۆ پەیامی ئەو تاپۆیە مافێكی شەرعیی گەلی كوردستانە، ئەوەی پێویستە ئێمە كاری بۆ بكەین، كاری سیاسی و دیپلۆماسییە بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بە تایبەتی كە دەوڵەتی عیراق لە هەموو سەردەمەكاندا بە ئێستاشەوە، دەست لە سیاسەتی دژایەتیكردن و پەراوێزخستنی گەلی كوردستان و پێشێلكردنی مافەكانی هەڵناگرێت، جگە لەوەی لە مێژووی دەوڵەتی عیراقدا، كورد ڕووبەڕووی جینۆساید بووەتەوە. باوەڕمان وایە، تا كورد و بەغدا نەبن بە دوو دراوسێ، پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاستەڕێ نابێت، ئەوەی گەلی كوردستانیش لە ڕیفراندۆمدا پاڵپشتیی كرد، بەڵگەیەكی دیكەیە بۆ خواست و دیدێكی ڕوونی ئایندەخوازی.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP.info: بەمە ڕازی نین و هیچ کۆنووسێکمان ئیمزا نەکردووە

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 12:04:31

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایدەگەیەنێت، بەغدا تەنها ٢٩٢ هەزار تۆن گەنمی بۆ ئەمساڵی هەرێم دیاری کردووە، کە ئەمەش فێڵکردنە لە مافی جووتیاران و بەغدا بەو کارەی دژایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان پیرۆز دەکات

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 10:04:42

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان (چارشەمبا سۆر)، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆک بارزانی بۆ خواست و مافە ڕەواکانی پێکهاتەی ئێزدی دەکاتەوە.

 
پەیامی سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ بۆ جەژنی سەرساڵی‌ ئێزدییان

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 10:04:53

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ جەژنی سەرساڵی ئێزدییان، دووپاتی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە وڵاتی پێکەوەژیان و لێبوردەیی بۆ هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.

 
مەسروور بارزانی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان پیرۆز دەکات

WEDNESDAY, 15 APRIL 2026 10:04:22

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، حکوومەت پشتیوانی  لە ماف و داخوازییەکانی ئێزدییان دەکات.

 
پەیاما فازڵ میرانی ب هەلکەفتا جەژنا سەرێ ساڵا ئاینێ ئێزیدیا

TUESDAY, 14 APRIL 2026 21:04:00

هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسێ دەستەیا کارگێرییا مەکتەبا سیاسییا پارتی، ب هەلکەفتا جەژنا سەرسالا ئێزدییان پیرۆزباهییەک ئاراستەی خوشک و برایێن ئێزدی ل کوردستانێ و جیهانێ کر و تێدا هیڤی خوەست سالا نوو ببیتە سالا ب دوماهیک هاتنا ئێش و ئازاران و ب هێزبوونا پتر یا کلتوورێ پێکڤەژیانێ ل هەرێما کوردستانێ.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact