دهۆك -kdp.info- به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایاگه‌یاند، حه‌فته‌ی داهاتوو كارتی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دابه‌ش ده‌كرێن.
خالید عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئوفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند" بڕیاره 20ی ئه‌م مانگه وه‌جبه‌یه‌كی كارتی ده‌نگدان بگاته هه‌موو پارێزگاكانی عێراق و له پارێزگای دهۆكیش 90 هه‌زار ده‌نگده‌ر چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی كارتی ده‌نگدانن، چونكه به‌بێ كارتی ده‌نگدان هیچ ده‌نگده‌رێن مافی به‌شداری كردنی نیه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمسیۆن دەشڵێت، "ئه‌وانه‌ی كارتیان بۆده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ن كه به‌شداریان له پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان كردبوو، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كارتیان نه‌مابوو ئه‌وانه‌شی یه‌كه‌م جاره به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ناویان گواستووته‌وه بۆ شوێنی دیكه ناویان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
خالید عه‌باس ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كرد" بڕیاره رۆژی 1ی مانگی داهاتوو پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند بكرێت و رۆژی 2025/20/9 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌پێی رێكاره‌كانی به‌ڕێوه‌بچێت و تا ئه‌وكاته‌ی بۆی دیاری ده‌كرێت به‌رده‌وامی ده‌بێت.
قائید میرۆ