Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 01:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا فایەق مزووری بۆ KDP: لەو دوو ڕۆژەدا دووجار بە فڕۆکە بۆردوومانکراون
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتی، داعش بەردەوام لە ھەندێک ناوچە جموجۆڵی ھەیە و مەترسین، بۆیە پێویستە ئەو مەترسیە بەھەند وەربگرین و ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق زیاتر بکرێت ئەگەرنا کارەکە قورستر دەکات.

لیوا فایەق ئەنوەر مزووری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "تاوەکو ئێستاش جموجۆڵی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و ناوچە کوردستانیەکانیش بەردەوامی ھەیە و ھێزەکانیش بەردەوام چاودێریان دەکەن و پێویستە چاودێریەکی چڕتریان بکرێت و زۆر جاریش کە زانیاریمان پێگەیشت بە فرۆکەش بۆردوومان دەکرێن، چونکە ھەر لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دووجار بە فڕۆکە بۆردوومانکراون، لەبەر ئەوەی لەبەغدا و لە کەرکووک و دووزخورماتوو و مەخموور و ھەندێک شوێنی دیکە جموجۆڵیان ھەیە.

لیوا فایەق ئەنوەر مزووری گوتیشی، پێویستە ھەماھەنگیەکی باش لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەبێت و ئەگەر ھەماھەنگی نەبێت کارەکە قورستر دەبێت بۆ  کۆنترۆڵی دۆخەکە، بۆیە ھەماھەنگی باش ھەن لە نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە و بۆ ھەرکارێک ھەماھەنگی دەکەن لەھەر شوێنێک جموجۆڵی داعش ھەبێت ئۆپراسیۆنی ھاوبەشیش ئەنجامدەدرێت، چونکە ئەو ھەماھەنگیە وادەکات ڕێگری لەسەرھەڵدانەوەی داعش بکرێت.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەشڵێت، "داعش لەعێراق کۆتایی نەھاتووە و ئێستاش جموجۆڵیان ھەیە و ھەوڵدەدەن کردەوە ئەنجامبدەن، وداعش ھەرماوە ومەترسیشە بۆ سەر عێراق ،بۆیە پێویستە ئەو مەترسیەی داعش بەھەند وەربگرین و ڕێگە نەدرێت جموجۆڵیان ھەبێت و کردەوە ئەنجامبدەن.

 

بڵند ئیبراھیم  

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact