Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 00:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. هێمن هەورامی: ھەرێمی کوردستان خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرییە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا ئیدانەی دوایین پەلامارە درۆنییەکان بۆسەر ھەرێمی کوردستانی کرا، ھاوکات ھێمن ھەورامی جەختی لە بڕیار و سیاسەت و ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی کردەوە بەوەی کە ھەرێمی کوردستان خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی٨ی٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام پێشوازی لە گلێن ماێڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق و ئیلیۆت مان بەرپرسی کاروباری سیاسی و ئابووری باڵێۆزخانەکە کرد.

لە سەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی ئوسترالیا پوختەیەکی لەسەر بەردەوامی سیاسەتی پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابووری و دەستوورییەکان کردەوە و ئیدانەی دوایین پەلامارە درۆنییەکانی سەر دامەزراوە و ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستانی کرد. 

دکتۆر ھێمن ھەورامی وێرای بە خێرھاتنی باڵیۆز، جەختی لە سیاسەتی نەگۆڕی پارتی کردەوە بەوەی کە ھەرێمی کوردستان خوازیاری پەیوەندیەکی تەندروستە لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و پرەنسیپی سازان و ھاوسەنگی و ھاوبەشی بەڵام بەداخەوە ئەو عەقلیەت و فەرھەنگەی لە بەغدا باڵا دەستە باوەڕی بە فیدڕاڵیزم و دەستوور و پێکەوەژیان نەماوە.

لەبارەی دۆخی ئاساییشی ھەرێمایەتی و پەرەسەندنەکانی یەک دوو مانگی ڕابردوو و لێکەوتەکانی و پێگەو سیاسەتی ھەرێمی کوردستان، ھێمن ھەورامی جەختی لە بڕیار و سیاسەت و ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانی کردەوە بەوەی کە ھەرێمی کوردستان خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرییەو بە شەڕ و پەلاماری سەربازی ھیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت و بە دیالۆگ و پشوودرێژی بۆ بەرژەوەندی ھاوبەش و سەقامگیریی، دەرگای دیالۆگ بە کراوەیی چالاک بێت گرنگترە.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact