Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 07:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی(۱٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و هونەرکاران لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی کرد.

دەقی پەیامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی.

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندان و هونەرکاران لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی.

بەر لە (۱٨) ساڵ ڕادیۆ و تیڤی سلێمانی وەک کەناڵێکی نێوخۆیی هەرێمی کوردستان دامەزرا، ئەو هەنگاوە گرینگەی پارتیمان لە بواری میدیا و ڕاگەیاندن ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووه‌ بۆ خزمەتگەیاندن و برەودان بە کایە ڕۆشنبیری و  کولتوورییەکان.

ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی سلێمانی لە ڕێگەی چالاکیی ڕۆژانەی خۆیدا و پێشکێشکردنی بەرنامە هەمەجۆرەکانی، توانیویەتی داواکارییەکانی دانیشتوانی ئەو  ناوچەیە بخاتەڕوو و لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە دابێت بۆ داکۆکیکردن لە خواست و ویستی هاووڵاتییان و جێگەی متمانه‌ بێت.

لەم دەرفەتەدا وێڕای پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەو پێشچوونی ئەو کەناڵە گرنگە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و گوێگران و بینەرانی ئازیز دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، پەیامی ڕاست و دروستی خۆتان بگەیەنن و بە هیوای پێشکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.

 

بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

۳۱ی تەموزی ۲۰۲٥




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact