Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 00:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جێگری پارێزگار بۆ KDP: ژماره‌ی گوندنشینان هه‌ڵكشاوە.. پێویسته‌ بە نەخشەكانیاندا بچینەوە
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، به‌هۆی فراوانبوونی گونده‌كان و زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشتووان، به‌ نه‌خشه‌ی كه‌رتی گونده‌كاندا ده‌چینەوە. ده‌شڵێ، ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ بۆ فراوانكردنی حه‌ره‌می گونده‌كان دروست دەکرێن.

مه‌سعوود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوندەکانی كوردستان به‌راورد به‌و نه‌خشه‌ كه‌رتییه‌ی پێشتر بۆیان دیاری كراوه‌ زۆر فراوان بوونە و به‌هۆی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی گونده‌كان ڕێژه‌ی دانیشتووانیان زۆر هه‌ڵكشاوە، هه‌ندێ گوند له‌گه‌ڵ سنووری ناحیه‌ و قه‌زا تێكه‌ڵ بوونه‌، بۆیە پێوست بوو جارێكی دیكه‌ بە نەخشەی سنووری گونده‌كاندا بچینەوە، گوند هه‌بووه‌ پێشتر له‌وانه‌یه‌ هه‌ر 20 ماڵێك بووبێت ئێستا ژماره‌ی دانیشتووانی زۆر زیادی كردووه‌، بۆ نموونه‌ گوندی گه‌زنه‌ی نزیك هه‌ولێر ئێستا چوار هه‌زار خێزانه‌.

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی، "پێداچوونه‌وه‌ به‌ حه‌ره‌می گونده‌كان، هه‌ندێ ڕێكاری یاسایی پێویسته‌، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرسه‌ قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان ڕاسپێردراون ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ دروست بكەن كار له‌سه‌ر فراوانكردنی سنووری گونده‌كان بكەن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌پێی نه‌خشه‌ی پێشتر بێت گونده‌كان ناتوانن فراوان بن، له‌ ئه‌نجامی كاری ئه‌و لیژنانه‌ بڕیار له‌سه‌ر فراوانكردنی سنووری گونده‌كان ده‌درێت.

مه‌سعوود كاڕه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، خه‌ڵك سوودمه‌ند ده‌بن له‌ پێداچوونه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی گونده‌كان، ئه‌گه‌ر به‌پێی نه‌خشه‌ی پێشتری گونده‌كان بێت، هاووڵاتییان ده‌توانن تەنیا له‌ چوارچێوه‌ی حه‌ره‌می گوند خانوو دروست بكه‌ن، یانیش نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌ی گوندنشینان زیادی كردووه‌ و پێویسته‌ سنووره‌كانیان فراوان بكرێت، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی نه‌ك به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact