Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 13:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە زاخۆ ھەڵمەتی چاندنی یەک ملیۆن دار ئەنجام دەدرێت
| KDP.info


زاخۆ -KDP.info- جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی دەڵێت، بڕیارە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یەک ملیۆن دار بچێندرێت و پشتێنەیەکی سەوزایی لە زاخۆ دروست بکرێت، تا ئێستا ٣٥ھەزار دار چێندراون.

ھێژا محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پلانی ھەیە یەک ملیۆن دار لە زاخۆ بچێندرێت، لەو پلانە لە قۆناغی یەکەم ١٠٠ھەزار دار دەچێندرێت، تا ئێستا ٣٥ھەزار دار چێندراوە، ئەمساڵ بەھۆی وشکە ساڵی و کەشوھەوا، بڕیارە لە مانگی نۆ بەھەزاران دار بچێنین، ھەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا دەبێتە یەک ملیۆن دار."
ھێژا محەمەد گوتیشی "بڕیارە پشتێنەیەکی سەوزایی لە دەورەی زاخۆ دروست بکرێت و لەناو زاخۆش دووپارکی گەورە دروست دەکرێن، یەکێک لەسەر ڕووبەری ھەزار دۆنم زەوی و دووەم لە شوێنی پیشەسازی کۆن کە بڕیارە بگوازرێتەوە دەرەوەی شار و لە شوێنی ئەو پارکێک دروستدەکرێت، ئامانجیش پاککردنەوەی ژینگە و زیادترکردنی سەوزاییە، بۆیە ھەنگاوی زۆر باش دەنێین بۆ ئەوەی ڕێژەی سەوزایی لە زاخۆ زیادبکرێت و کەشوھەوایەکی پاک و ژینگەیەکی خاوێن دروست بێت."

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 
پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 10:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact