Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 06:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە فشاری دارایی و سیاسییەوە بۆ فشاری کلتووری
| KDP.info


ئاریان سەلاحەدین ئەسعەد

دەرکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی زانکۆدا، لە شارەکانی کەرکووک، مووسڵ و دیالە، وەک ئەوەی لە نووسراوی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقدا هاتووە، بڕیارێکی سەرپێی نەبووە، بەڵکو دوای پێکهێنانی لیژنەیەک و بەدواداچوون بووە، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت، نیازپاکییەک بۆ پابەندییە دەستوورییەکان لە ئارادا نیە، هەر وەک ئەوەی لە ڕووی سیاسیی و داراییەوە سەرپێچی و پێشێلکاری بەندە دەستوورییەکان دەکرێت، لە ڕووی فەرهەنگی و کولتووریشەوە دژایەتی زمان و کولتووری کوردی دەکرێت.

بڕیاری ژمارە (6496)ی ڕۆژی 16ـی تەمموزی 2025ی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، کە ئاراستەی زانکۆکانی مووسڵ، کەرکووک و دیالەی کردووە، فەرمانیکردووە، پرسیاری تاقیکردنەوەکان نەکرێنە کوردی و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کە زمانی خوێندن عەرەبییە و ئەو بابەتانەی ئینگلیزین، دەبێت تەنیا ئەو دوو زمانە بەکار بهێنرێن. بەمەش هەزاران قوتابی کورد لە زانکۆکانی ئەو سێ پارێزگایەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە و ئاییندەیان دەخرێتە تونێلێکی تاریکەوە، بەو پێیەی بێ بەش دەبن لە تێگەیشتنی پرسیارەکان و ڕەنج و کۆششی زانکۆیان ڕووبەڕووی مەترسی دەرنەچوون و دواکەوتن تا ڕادەی وازهێنان لە خوێندن دەکرێتەوە.

نەک هەر ئەوە، بەڵکو بڕیارەکە دەبێتە هۆی پوکانەوەی خوێندنی کوردی بە تایبەت لە پارێزگای کەرکووک و کاریگەرییەکی گەورە دەکاتە سەر ئەوەی چیدیکە هاووڵاتیانی کورد لە پارێزگاکە منداڵیان نەخەنە بەر خوێندنی کوردی، بەو پێیەی لە زانکۆ زمانی خوێندن عەرەبی دەبێت.

ئەم بڕیارە جگە لە لێکەوتە و کاریگەرییە مەترسیدارەکانی و شەڕێکی شاراوەیە دژ بە زمانی کوردی و کودەتایەکی ڕوونە بەسەر ئەو هەموو دەقە دەستووری و یاساییانەی لە بارەی هاوشانیی زمانی کوردی و عەرەبی لە دەستوور و یاساکارپێکراوەکانی عێراقی فیدڕاڵدا چەسپێنراون.

بە نموونە لە ماددەی (4)، بڕگەی یەکەمی دەستووری عێراقدا بە ڕوون و ڕاشکاوی هاتووە: زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی، زمانی ڕەسمییە لە دەوڵەتدا.

هەروەها لە یاسای ژمارە (7)ی ساڵی 2014 کە تایبەتە بە زمانە ڕەسمییەکانی عێراق و دەقەکەی لە ژمارە (4311)ی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق لە شوباتی 2014 بڵاوکراوەتەوە و لە ماددەی سێیەمی یاساکەدا زۆر بە ڕوونی هاتووە، "زمانی عەرەبی و زمانی کوردی دوو زمانی ڕەسمین لە عێراقدا".

لە یاساکەدا، نەک تەنیا زمانی کوردی و عەرەبی هاوشانن، بەڵکو حکومەت و دامەزراوە فیدڕاڵییەکان پابەند کراون بەوەی مامەڵەی یەکسان لەگەڵ زمانی کوردی بکەن و کار بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی زمانەکە بکەن و لە نووسراوەکانی دەوڵەتدا، وەک یەک بەکاربهێنرێن.

گرنگە هەموو لایەک چاوکراوە و وشیار بین لە ئاست ئەو پێشێلکارییە دەستووری و یاساییانەی بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان دەکرێن. نەک تەنیا مافە سیاسیی و دارایی و یاساییەکان، بەڵکو مافە کولتووری و ڕۆشنبیریی و فەرهەنگییەکانیشمان دەبێت بپارێزین و بە پشتبەستن بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکانی فیدڕاڵی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێکی نایاسایی ببینەوە، کە دژایەتی کولتوور و فەرهەنگ و زمانی کوردی دەکات.

 

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact