Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 01:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕوونكردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ هەیە لەكاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەو چاوەڕوانییە لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ هەیە كە لە كاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان یان هەر ناوچەیەكی تری عێراق، لەپێناو دەركەوتنی ڕاستییەكان و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی هەڕەشەكان و سزادانی ئەنجامدەران، ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر، بەڵام بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن.

لە ساڵانی ڕابردووش كە بە دەیان جار هەرێم بەر پەلاماری درۆن و مووشەكەكان دەكەوت، هەرچەندە ئاراستە و سەرچاوەی مووشەك و درۆنەكانیش دیار بوون و چەندین جار بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان لیژنەی هاوبەشی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ دروست بوون، بەڵام دیسان بەداخەوە نە دەرئەنجامی لێكۆلینەوەكان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا دەكران و نە لەسەر ئەو تاوانە ئاشكرا و كردەوە نایاساییانە كەس سزا دەدرا و هیچ ڕێوشوێنێكیش لەبەرانبەر هیچ لایەنێك نەگیرایەبەر. 

ئەمە لە حاڵێكدا بوو كە لە بەرزترین ئاستی نێوان هەردوولا هەماهەنگی هەبووە و بەڵگەی ڕوون و ئاشكراش لەبەر دەست بوونە.

لێرەدا ڕایدەگەیەنین كەشوهەوای سیاسی و بیروڕای سیاسیی لایەنەكان بەهەر بارێكدا بێت، پاراستنی ئاسایشی وڵات و ڕێگەگرتن لە بە ئامانجگرتنی ژیانی هاووڵاتییان و سەروەری و سەقامگیریی وڵات ئەركی لەپێشینەی دامودەزگە فەرمییەكانی هەردوو حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستانە.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:40

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا له‌ توركیا بە بانگهێشتێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئانتالیا.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (هاشم ئاکرەیی) دەکات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 22:04:14

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (هاشم ئاکرەیی) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 18:04:49

ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵوێستى پارتیمان ڕوون و ئاشکرایە و دژى ئەو سەفەقاتانە بووین کەبەدەر لە نیازپاکى لە هۆتێل ڕەشید بەبێ بەشدارى لایەنە سیاسییەکانى کە نوێنەرایەتى خەڵکى خۆڕاگرى کەرکوکیان دەکرد، بەسەر ئەو شارە خۆشەویستەدا سەپێندران. ئەم بارودۆخەى ئێستاش لێکەوتە و درێژەپێدەرى ئەو سەفەقاتانەیە. 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

THURSDAY, 16 APRIL 2026 17:04:47

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد.

هەولێر بەرەو داهاتوویەکی سەوز و هەناسەیەکی پاکتر

THURSDAY, 16 APRIL 2026 16:04:29

ھەولێر-KDP. info- بەگوێرەی داتاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغی یەکەمی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی ھەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact