Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 16 APR 2026 14:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، باسی لە دواین پێشھات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە کردوو، ڕایگەیاند ھەرێمی کوردستان بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی و برایەتی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە، دیدگای سەرکردایەتمان ئەوەیە ھەمیشە بژاردەی دیالۆگ باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەرجەم کێشەکان.

لە تەوەرێکی تر، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لەو ھەڵسوکەوتە نامرۆیی و نا یاسایی و نا دەستووریانە کرد، کە بەغدا بەرامبەر بە کوردستان پەیڕەویی دەکات بە تایبەت لە پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەبێ ھۆکار. 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لە ئەرک و کارەکانی کادیرانمان کرد، کە پێویستە ھەمیشە وەک پردی پەیوەندی نێوان ھاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕۆڵ بگێڕن و خزمەت بە خەڵکی خۆشەویست بکەن.




دوایین هەواڵەکان

ڕێبەر ئەحمەد: هەر ڕێککەوتنێک لە دەرەوەی ئیرادەی کەرکووکییەکان بێت ڕەتی دەکەینەوە

THURSDAY, 16 APRIL 2026 14:04:56

هەولێر-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، ڕایدەگەیەنێت، پارتی بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات کە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هۆتێل ڕەشید بێت و جەخت دەکاتەوە کە نابێت چارەنووسی کەرکووک بە سەفقەی گوماناوی یەکلایی بکرێتەوە.

 
ھیوا ئەحمەد مستەفا: بازرگانیکردن بە کەرکووکەوە شەرمەزار دەکەین

THURSDAY, 16 APRIL 2026 11:04:00

کەرکووک-KDP.info- ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، ھۆشداری دەدات لە دڵشکانی گەلی کورد لە کەرکووک و ڕایدەگەیەنێت، شەرمەزاری ھەموو ئەو کڕین و فرۆشتنە دەکەین کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بە شارەکە و خەڵکە ماندووەکەیەوە دەکرێت.

 
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی، لە ٣٩مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ھاتووە، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێکی تری لە دژی گەلی کورد ئەنجام دا کە بریتی بوو لە کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.

پەیامی سەرۆکی حکوومەت لە ٣٩یەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ٣٩یەمین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەھیدان، جەختی لەوە کردەوە کە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە.

 
پەیامی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌ ساڵیادى کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتیدا

THURSDAY, 16 APRIL 2026 10:04:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یادی (٣٩) ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە. ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی ١٩٨٧ کە ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجامی دا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەی کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact