Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 31 JUL 2025 09:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە گەل و حکوومەتی هیندستان دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info - مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی و هاوسۆزیی بە گەل و حکوومەتی هیندستان و ئەو وڵاتانە گەیاند کە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەک لە شاری ئەحمەد ئابادی هیندستان بوونە قوربانی.

دەقی پەیامەکە:

زۆر دڵتەنگم بە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی شاری ئەحمەدئابادی هیندستان.

لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی قوربانییەکان و خێزانەکانیان و خەڵکی هیندستان و گەلانی دیکەم کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە زیانیان بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، فڕۆکەیەکی شارستانی ئێر ئیندیا لەجۆری بۆینگ 787، لە فڕۆکەخانەی ئەحمەد ئابادی هیندستانەوە، بە 242 سەرنشینەوە بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا فڕی، هێندە لە فڕۆکەخانەکە دوور نەکەوتەوە،  کەوتە خوارەوە و تێک شکا، دووکەڵی تێکشکانی فڕۆکەکەش بە ئاسمانی شارەکە بەرز بووەوە.

ناتاراجان تشانراسیکاران، سەرۆکی کۆمپانیای ئێر ئیندیا، لە بەیاننامەیەکدا گوتی: بە داخەوە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکمان لە فڕۆکەخانەی ئەحمەد ئاباد کە بەرە و لەندەن دەچوو، ڕادەگەیەنم، ئەوەش ڕووداوێکی زۆر خەمناکە.

سەرۆکی کۆمپانیای ئێر ئیندیا دەڵێت: هاوخەمیی بۆ خانەوادەی سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیە دەردەبڕم و سەرەخۆشیی گەرمیان لێ دەکەم. گوتی: ناوەندی فریاکەوتن چالاک کراوە، تیمێکی پشتیوانیش دروست دەکەین بۆ پێدانی زانیاریی بە خانەوادەی قوربانییەکان.




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کوتلەی وەزاری پارتی لە حکوومەت ئەنجامدا

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەشێک لە کوتلەی وەزاری پارتی لە حکوومەتی ھەێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا پێداگیری لە پاساوە نا دەستووریەکانی حکوومەتی عێراق لە بەرانبەر خەڵکی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

 
ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ڕۆژنامەی ئەڤرۆ: جێگەی ستایش و دەستخۆشین

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی بیست و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی (ئەڤرۆ)، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی ڕۆژنامەی ئەڤرۆ کرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌ هه‌واڵى به‌ڕێز ئه‌لمالكى ده‌پرسێت

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نووری مالیکی کردوو ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.

لە سنووری لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان ھاوکاری بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ کەمئەندام دابەش کرا

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 19:07:44

شێخان-KDP.info-  بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی "ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا کورسی کەمئەندامان بەسەر زیاتر لە ٣٠٠ کەمئەندامی سنووری قەزای شێخان دابەشکرا، ھاوکاریش دەدرێتە ٦٠ کچ و کوڕ کە ھاوسەرگیری دەکەن، ئاھەنگی ھاوسەرگیرییان بۆ سز دەدرێت و ھەر یەکێکیشیان ١٠ملیۆن دیناریان پێدەدەین." 

لە قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش، پرۆژەیەک بۆ ٥٠ گوند جێبەجێ دەکرێت

WEDNESDAY, 30 JULY 2025 18:07:02

ئاکرێ -KDP.info- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی ئاکرێ ئاشکرای کرد "لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ٥٠ پڕۆژەی ڕێگای گوندەکان بە گوژمەی چوار ملیار و ٥٠٠ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact