هه‌ولێر -KDP.info- شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێی وایه، كورد ڕۆڵی هه‌یه له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌ڵێ "به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كورد ئێستا یاریزانێكی دیار و سه‌ره‌كییه له گۆڕه‌پانه‌كه."
قادر حه‌سه‌ن، شرۆڤه‌كاری سیاسی و ئەندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌و دیپلۆماسیه‌ته‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان نیشانه‌ی سیاسه‌تی ژیرانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، به‌تایبه‌تی بۆ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مه‌سروور بارزانی ده‌گه‌رێته‌وه. له‌و هه‌موو كێشه و ئالۆزییانه‌ی له ناوچه‌كه هه‌ن هه‌رێمی كوردستان به‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه توانیویه‌تی نه‌چێته هیچ یه‌كێك له‌و به‌رانه‌ی دژ به‌یه‌كن، هه‌روه‌ها هه‌وڵی پاراستنی خۆی ده‌دات له‌و ئالۆزییانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه."
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ده‌شڵێـت "سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بۆ تاران و سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئه‌مریكا ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن کە ئێستا هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی زیندووه، ده‌توانم بڵێم ئێمه هه‌رێمێكین نه‌ك كه‌س ناتوانێ یاریمان پێ بكات، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه یاریزانێكی دیارین له گۆڕه‌پانی ناوچه‌كه و جیهان، ئه‌مه‌ش واتا ئێستا كورد شتی پێ ده‌كرێت و پرسی پێده‌كرێت، كورد ده‌توانێت نێوه‌ندگیری لایه‌نه ناكۆكه‌كان بكات، ئاسۆیەکی ڕوونتر چاوه‌ڕێی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات."
قادر حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئێستا چانسی كورد زۆره، من خۆم زۆر گه‌شبینم ئاینده بۆ گه‌لی كورده، به گشتی و به تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان جیاواز له پارچه‌كانی دیكه، چانسی زیاتری هه‌یه له گۆڕانكارییه‌كان، كار بۆ پاكتاوكردنی ئه‌و ڕێكخراوه توندڕۆیانه ده‌كرێت كه ببوونه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، به‌دڵنیایه‌وه ئه‌وه هه‌مووی زه‌مینه سازییه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كوردیش پێگه‌یه‌كی به‌هێز و دیاری ده‌بێت له‌و نه‌خشه نوێیه."
قائید میرۆ