ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەھمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجوومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم .
خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنیایی بە بنەمەڵە و کەسوکار و ھەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان