برۆکسل-KDP.info- لە میانەی سەردانی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ برۆکسل و بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتی دیموکراسی نێودەوڵەتی، شاندەکە لەگەڵ بەرێز سیۆ فرانکۆن، وەزیری بەرگری بەلچیکا کۆبۆوە.
شاندەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێکھاتووه لە ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگیڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ھێمن ھەورامی نوێنەری سەرۆک بارزانی و ھۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی.
ھۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی باسی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی کرد و سوپاسی گەل و حکوومەتی بەلچیکای کرد بۆ ھاوکاری و پشتگیرییەکانیان و ھیواشی خواست ئەو پشتگیری و ھاوکاریانە بەردەوام بن. وەزیری بەرگری بەلچیکاش رایگەیاند کە لە نزیکترین دەرفەتی گونجاودا سەردانی ھەولێر دەکات.
وەزیری بەرگری بەلچیکا دۆستێکی نزیکی ھەرێمی کوردستانە و پێشتر سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردودوە و سەر بە پارتی ھاوپەیمانی نوێی فلاندەرزە (New Flemish Alliance).