Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 12 DEC 2025 21:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازىی له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی ھەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەممەد حەسسان نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی ھەرێمی کوردستان. ھەروەھا ھەموارکردنی یاسای بوودجەی فیدراڵ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، بە ھەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.

سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند.

سەرۆکی حکوومەت ستایشی ڕۆڵی بنیاتنەرانە و ئەرێنی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق، لە ڕووی لەیەکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و چەسپاندنی سەقامگیریی کرد.




دوایین هەواڵەکان

فەلاح حەسەن بۆ ڕێکخراوەکان: سوپاسی ھاوکارییەکانتان دەکەین بۆ زیانلێکەوتووان

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 19:12:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە، ٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەھۆی بارانی بە خووڕ لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بووە ھۆی دروستبوونی لافاو و زیانێکی زۆری بەر ماڵی ھاووڵاتییان گەیاند، ھەروەھا لە گەرمیان و چەمچەماڵ بووە ھۆی گیان لەدەستدانی چەند ھاووڵاتییەک.

 

سروه‌ ڕەسووڵ بۆ KDP: جگە لە چەمچەماڵ سبەی هاوکاری دەگاتە زیانلێکەوتووانی كه‌ركووكیش

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 18:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، تیمەکانمان بەردەوامن لە خاوێنکردنەوەی ناوچەکانی زیان لێکەوتووی لافاوی ڕۆژانی ڕابردوو ھەروەھا ھاوکاری گەیاندراوەتەوە خەڵکی ئەو ناوچانە.

سەعدی پیرە ئەو دوو بەرنامەیەی لە پێش پارتی و یەکێتییە بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 13:12:11

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، سەبارەی بە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ئێمە و پارتی دوو بەرنامەمان لەپێشە، هەروەها بە گەشبینیشەوە لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەڕوانێت.

 
قۆناغی سێیەم قەرەبووکردنەوەی ماددی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەست پێ ده‌كات

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 12:12:59

چەمچەماڵ-KDP.info- لە نێو دڵەڕاوکێی کارەسات و وێرانکارییەکانی سروشتدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک هەمیشە بووەتە چەترێک بۆ پاراستنی لێقەوماوان و هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەست پێ کردووە.

 
کاتێک بڕیاری سەرۆک بارزانی برینەکان ساڕێژ دەکات

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 12:12:44

قادر حەسەن

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact