Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 21 DEC 2025 10:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شا عەبدوڵڵا شانشینی ئوردن
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتینە عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن و لەگەڵ خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردنەوە کۆبووینەوە، ئەمە دەقی ناوەڕۆکی دیدارەکەیە:

گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرد. خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەربڕی.
جەختمان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بوارەکاندا کرد.
هەوڵەکانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە ڕێبەرایەتی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم-مان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرز نرخاند.
سەبارەت بە بارودۆخی سووریاش، دووپاتمان کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سووریا، بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە، هەروەها جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردەوە.

مەسروور بارزانی

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە میسر

SATURDAY, 20 DECEMBER 2025 18:12:46

میسر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە میسر و بڕیارە لەو سەردانەدا لەگەڵ عەبدولفەتتاح ئەلسیسی، سەرۆک کۆماری میسر و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی میسری کۆ ببێتەوە.

 
د.به‌شیر حه‌داد: پاڵپشتی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین

SATURDAY, 20 DECEMBER 2025 17:12:13

هه‌ولێر -KDP.info- جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق دواده‌كه‌وێت و پاڵپشتی په‌یامی  سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین بۆ یه‌كخستنی نێو ماڵی كورد."

 

شیفا بارزانی: سوود لە توانای گەنجانی تاراوگە بۆ خزمەتکردنی پرسی کورد وەردەگرین

SATURDAY, 20 DECEMBER 2025 17:12:19

ھەولێر-KDP.info- شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بەرنامەیەکی نوێی ئاشکرا کرد کە بەپێی پلانەکە، ساڵانە دوو جار گەنجانی تاراوگە دەهێنرێنەوە بۆ کوردستان تاوەکو پەیوەندییە ڕۆحی و نیشتمانییەکانیان زیندوو بمێنێتەوە.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بازرگانی عێراق دەکات

SATURDAY, 20 DECEMBER 2025 17:12:40

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی شەممە 20ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی عێراق کرد.

خانی بۆ KDP: بەنداوە گەورەکان ٢٥٠ و بچووکەکانیش ٤٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاویان تێدا گل دراوەتەوە

SATURDAY, 20 DECEMBER 2025 12:12:10

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو  دووقات ئاو لە بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان گل دراوەتەوە و بارانێکی زۆر باش باریوە تەنیا دوو بەنداو نەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت ئەوانیش لە شەپۆلی داھاتووی بارانبارین پڕئاو بن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact