Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 14 AUG 2026 17:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر زێی خەبات دروست دەکرێت
| KDP.info


خەبات -KDP.info- قایمقامی قەزای خەبات گوتی: پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر زێی خەبات دروست دەکرێت، خەریکە ڕێکارەکان تەواو دەبن، بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە  ناوچەکە لەڕووی ئابووری و دەرفەتی کار و گەشتیاری دەبوژێنێتەوە.

کوێستان ئەحمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمی  پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دەمێکە پڕۆژەیەکی گەشتیاریمان بۆ دەستەی وەبەرھێنان پێشنیار کردووە و لە دەستەی وەبەرھێنان تەواو بووە و ئێستا ھەندێک ڕێکار ماون، ئەوانیش تەواو بکرێن دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت، چونکە ئەو پڕۆژەیە لەسەر زێی خەبات دەبێت و گرنگی زۆریشی بۆ ئێمە دەبێت، بوژانەوەیەکی باش بە ناوچەکە دەبەخشێت و زۆر ھەلی کاریش دەڕەخسێنێت، لەڕووی گەشتیاریش دەبوژێتەوە.

قایمقامی قەزای خەبات گوتیشی: پڕۆژەکە گەورەیە، ئوتێل، ڕێستورانت، مۆتێل، بەلەم و ھەموو ئەوەی پێویستە بۆ شوێنە گەشتیارییەکان دابین دەکرێت و لێی دروست دەکرێت، ناوچەکە دەبێتە شوێنێکی گەشتیاری گرینگ، چونکە دەکەوێتە سەر زێی گەورە و ئاوێکی زۆری ھەیە، هەر خۆشی شوێنێکی گەشتیارییە.
کوێستان ئەحمەد ڕوونیشی کردەوە: کۆمەڵێک وەبەرهێنەر داوای ئەو پڕۆژەیەیان کردووە، بەڵام دراوەتە بەوەبەرھێنەرێکی خۆماڵی و ڕێکارەکان تەواوبن بە سەرمایەی حەوت ملیۆن دۆلار دەست بە دروستکردنی دەکرێت، بە تەواوبوونیشی خەبات لە هەموو ڕوویەکەوە دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە، ئەگەر ڕێکارەکان تەواو بکرێن، ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی مەلا جەرجیس هەولێری دەکات

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 14:08:40

​هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر، خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

 
فراکسیۆنی پارتی و وەزارەتی شەهیدان داواکارییەکانی کەسوکاری شەهیدانیان تاوتوێ کرد

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 12:08:43

​هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەردانێکیان بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆمەڵێک پێشنیاز و داواکاریی کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییان گەیاندووەتە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانجیان بەدیهێنانی تەواوی مافە ڕەواکانی ئەو چینە شایستەیەی کۆمەڵگەیە.

 
سەرۆکی بۆرد بۆ KDP.info: وتاری ئەم مانگە تەرخان کراون بۆ ڕەوشت و ژیاننامەی پێغەمبەر

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 11:08:35

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری ھەینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، سەرجەم ناونیشانی وتارەکانی ھەینی پەیوەستکراون بە بارودۆخ، ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی ھاووڵاتیان، بە جۆرێک باسی کێشە و کەموکوڕییەکان و ڕێگەچارەکانیان دەکرێت تاوەکو دەسەڵات و خەڵک پێکەوە ھاوکار بن بۆ چاکسازی.

 
دژەتیرۆر ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە درۆنییەكەی سەر شاری هەولێر بڵاوكردەوە

FRIDAY, 14 AUGUST 2026 10:08:03

هه‌ولێر-KDP.info- دژەتیرۆری كوردستان ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاوكردەوە كە كرایە سەر شاری هەولێر.

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری

THURSDAY, 13 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەھۆی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس ھەولێری پەیامێکی ھاوخەمی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، مامۆستای خوالێخۆشبوو لە ژیانیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستان کرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact