Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 11 MAY 2025 12:36 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی شەھیدان: بەھۆی چاکسازییەوە ھەزاران ناو لا دراون
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- لە بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی شەھیدان تا ئێستا ھەزاران ناو لا دراون و گوتەبێژی وەزاەرتەکەش جەخت لەسەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی دەکاتەوە بۆ ئەوەی یاسای چاکسازی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

عادل مەلا ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی شەھیدان بەردەوامە و ھەنگاوی زۆر باشیش نراون بۆ ئەوەی یاسای چاکسازی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، لەو چوارچێوەیەدا بە فەرمانی وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان ھەر لە سەرەتای دەرچوونی یاسای چاکسازییەوە لە ڕێگەی لیژنە و تیمی تایبەتەوە لەژێر چاودێریی وەزیردا چاکسازی دەستی پێ کردووە.''

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان گوتی: "لە ئەنجامی چاکسازییەکەی وەزارەتی شەھیدان پارەیەکی زۆر بۆ گەنجینەی حکوومەت گەڕاوەتەوە و ئەوانەی بە ھەر ھۆکارێک ناویان لە لیستی شەھیدان و شەھیدانی جینۆساید و زیندانیان و تاقانەکانی ئەنفال بەدەر لە مافی خۆیان تۆمار کراوە، ناویان لا دراوە و زیاتر لە ١٣ ھەزار ناو سڕاونەتەوە.''

عادل مەلا ساڵح ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پرۆسەکە لە وەزارەتی شەھیدان بەردەوامە و لە ڕێگەی تیمی تایبەتەوە بەردەوام کار لەسەر پاککردنەوەی لیستی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دەکرێت، ھەر کەسێک بەپێچەوانەی یاسای چاکسازی تۆمار کرابێت ناوی لا دەدرێت و یەکسانی دەچەسپێندرێت بۆ ھەموو کەسێک.''

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی فەرمانبەر و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکەم

SUNDAY, 11 MAY 2025 12:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، لە پرسی مووچە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە و داواش لە حکوومەتی فیدراڵی دەکات، پرسی مووچە نەکاتە قەزییەیەکی سیاسی. 

 
سەرۆکی حکوومەت پڕۆژەی ڕووناکی لە دهۆک بەسەر دەکاتەوە

SUNDAY, 11 MAY 2025 12:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دھۆک پڕۆژەی رووناکی بەسەرکردەوە و سەردانی گەڕەکی بەرۆشکێی شارەکەی کرد کە مانگی ڕابردوو بەھۆی کەم بەکارھێنانی کارەبا، زۆربەی ماڵەکان بڕە پارەیەکی کەمیان بۆ ھاتووەتەوە.

 
پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلكەفتا سی و دوو ساڵیا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

SUNDAY, 11 MAY 2025 10:05:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی بنکەی لالش پیرۆز دەکات و دەڵێت: خزمەتێکی بەرچاوی کۆمەڵگەی ئێزدییانی کردووە و کاری بۆ پاراستنی داب و نەریت و کولتووری گەلی کوردستان کردووە.

ڕۆژی ١٥ ئایار یەکێتی قوتابیان و لاوان یەکدەگرن

SUNDAY, 11 MAY 2025 09:05:00

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە ڕۆژی ١٥ ئایار کۆنگرەی یەکگرتنی ھەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان بەڕێوەبچێت و بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتیش دەڵێ، لە لایەن ئەندامانی کۆنگرە سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت ھەڵدەبژێردرێن.

 
لە هەولێر یادی شەھید لەیلا قاسم کرایەوە

SATURDAY, 10 MAY 2025 18:05:22

ھەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر بە شکۆوە  یادی ٥١ ساڵەی لەسێدارەدانی شەھید لەیلا قاسم کرایەوە. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact