Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 APR 2026 03:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. عارف حیتۆ: ئەو کرێکارانەی بە قاچاغ کار دەکەن دەدرێنە دادگا
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ١٦ ھەزار کرێکاری بیانی و ١٢٠ ھەزار کرێکاری ناوخۆ بەفەرمی تۆمار کراون و دەشڵێ، ئەو کرێکارانەی بە نایاسایی ھاتوونەتە ھەرێم و بە قاچاغ کار دەکەن، دەدرێنە دادگا.

د. عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێشتا ڕێنمایی لەبارەی کرێکارانی بیانی دەرنەچوونە و تا ئێستا کار بە ڕێنمایییەکانی ساڵی ٢٠١٥ دەکرێت، بەڵام ڕەشنووسێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و چاوەڕێی پەسەندکردنین، ھاتنی کرێکاری بیانی کاریگەریی لەسەر کرێکاری ناوخۆ نییە، چونکە ئێمە تەنیا مۆڵەت بە ھاتنی کرێکاری ژینگەپارێز و ئەوانە دەدەین کە کاری ناوماڵان دەکەن.''

بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەشڵێت: "ئەو کرێکارانەی بە شێوەی نایاسایی دێنە ناو ھەرێمی کوردستان و بە شێوەی قاچاغ کار دەکەن کاریگەرییان لەسەر کرێکاری ناوخۆ ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بزانین ھەر کرێکارێک بە قاچاغ کار بکات ڕووبەڕووی دادگای دەکەینەوە.''

د. عارف حیتۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "لە ھەرێمی کوردستان ئەوانەی بە شێوەیەکی فەرمی تۆمار کراون، ١٦ ھەزار کرێکاری بیانی ھەن کە لە ڕێگەی فەرمییەوە ھاتوون بۆ کارکردن و ژمارەی کرێکارانی ناوخۆش ١٢٠ ھەزار کرێکارن.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وتەبێژی پارتی بۆ KDP: کردەوەی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان عێراق بەرەو ھەڵدێر دەبەن

TUESDAY, 31 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ھێرشی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان مەترسیی گەورە بۆ سەر ئاییندەی عێراق دروست دەکەن و داواش دەکات لیژنەکان بە جیدی کارەکتەر و بکەرانی پشت ھێرشەکان دەستنیشان بکەن.

 
خانوو بۆ بنەماڵەی شەهیدانی کارەساتی سپیلک دابین دەکرێت

TUESDAY, 31 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info-  بەرپرسی لقی ١٠ـی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە نەزھەت ئەحمەد ئەرگوشی کرد، بەڕێزیان وەک ئەرکێکی مرۆیی و بەخشین بۆ کەسوکاری شەهیدان، کۆمپانیای ماریانا حەوت خانووی نیشتەجێبوون پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدانی کارەساتی سپیلک دەکات.

 
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

TUESDAY, 31 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و بەرپرسانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوە.

پەیامی هاوپەیمانیی مەسیحی بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ئەکیتۆ

TUESDAY, 31 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- ھاوپەیمانیی مەسیحی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی بابلیی کلدانی ڕاگەیەدنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پاراستنی ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی گەلە ڕەسەنەکەیان لە خاکی میزۆپۆتامیا کردەوە.

 
سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

TUESDAY, 31 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٣/٣١، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دیلان یەشیلگۆز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری ھۆڵەندا ، گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact