Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 21 SEP 2026 20:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحمود محەمەد: پارتی داوای گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌ چه‌قبه‌ستووه‌كانی عێراق ده‌كات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  گوتەبێژو ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحمود محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە ھەولێر رایگەیاند کە، پارتی داوای گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی كێشه‌ چه‌قبه‌ستووه‌كانی عێراق ده‌كات.

له‌ دوای به‌شداریكردنی له‌ پرسه‌ی عومه‌ر میرانی، نوێنه‌ری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ توركیا، مه‌حموود محه‌ممه‌د له‌ باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ سیاسییه‌كان رایگەیاند، پارتی روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات به‌ خه‌ڵكی عێراق، كه‌ ئه‌م كێشه‌ و بنبه‌سته‌ سیاسییه‌ی ئێستا هه‌یه‌ پێویسته‌ به‌ گفتوگۆ و له‌یه‌كتێگه‌یشتن و یه‌كدی خوێندنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جیاوازیمان هه‌یه‌، پێویسته‌ دانیشین و باس له‌و جیاوازیانه‌ بكه‌ین و بزانین چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته‌ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر خه‌می هه‌مووان بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م ره‌وشه‌ی هه‌یه‌.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، پارتی له‌ رێی لیژنه‌ی دانووستانییه‌وه‌، گفتوگۆ ده‌كات و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه‌.

له‌ باره‌ی كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، مه‌حموود محه‌ممه‌د گوتی: تا ئێستا هیچ كاندیدێكی هاوبه‌شمان نییه‌، كاندیدی ئێمه‌ و ئه‌وان دیاره‌، به‌ڵام گفتوگۆش به‌رده‌وامه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانی و عێراقییه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چه‌قبه‌ستوویی سیاسی عێراق، نزیكه‌ی ساڵێكه‌ هه‌ڵبژاردن كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ زمانێكی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 19:09:00

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی (شێخ ئەحمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم) پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی کرد.

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 19:09:00

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چەسپادنی ئاسایشی نیشتمانیمان.

 
لە پەرلەمان دەست بە ئامادەکاری پرۆژەیاسای بودجە کرا

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 17:09:39

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ "هه‌نگاوه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ده‌ستی پێكردووه‌، ئێمەیش وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ڕژدین له‌سه‌ر گه‌ره‌نتیكردنی به‌شه‌بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان."

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 17:09:34

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیو جیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێمی کوردستان.

هیوا ئەحمەد مستەفا: ئامادەی تەواومان تێدایە بۆ خزمەتکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 16:09:33

کەرکووک-KDP.info-  ​ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک و گەرمیان-خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەکتەب، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کرد بەسەرۆکایەتی محەمەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact