Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 21 SEP 2026 13:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرکەوتنی ھۆشیار زێباری ھیچ گومانی تێدا نییە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا گوتی: "دانوستانەکان بۆ سەرخستنی کاندیدی خۆمان ھۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامن و ھەمووان پشتگیری لە کاندیدکردنی دەکەن، نەک تەنیا لە ناوخۆ، بگرە لەسەر ئاستی دەرەوەش، بۆیە ھاوپەیمانێتییەکی بەھێزمان دروست کردووە، کە بێگومان ھۆشیار زێباری سەرۆککۆماری داھاتووی عێراقە".

موحسین سەعدوون، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "لە دانوستان و پەیوەندییەکان بەردەوامین و ھاوپەیمانیی ئێمە لەگەڵ کوتلەکانی سەدر و حەلبووسی و خەمیس خەنجەر زۆر بەھێزە و، دەمانەوێت کێشەی شیعەش چارەسەر بێت، دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانیش بۆ چارەکردنی کێشەکانی ئەوان، زۆر لە شوێنی خۆیدا بوو، کە سەرۆکی ھەرێم سەردانی سەدری کرد، ئەوەش گرنگ بوو بۆ پرۆسەی سیاسی و ھیوادارین ھەمووان بەشداری لە حکوومەتدا بکەن".

سەعدوون گوتیشی: "لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماریش، ھەڵوێستی ئێمە تا ئێستا زۆر باشە و ھەموو ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن کە سەرۆککۆماری داھاتوو ھۆشیار زێبارییە، ناشمانەوێت ھیچ کێشەیەک دروست بێت، نەک لەسەر ئاستی ناوخۆش، بگرە لەسەر ئاستی وڵاتانیش پشتگیرییەکی باشی ھۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی، چونکە عێراقی گەڕاندەوە بۆ ئەندامی کۆمکاری عەرەبی و هەروەها ئەم وڵاتەی لە بەندی حەوتەم دەرھێنا و بە دانپێدانانی ھەموو ئەندامانی کۆماری عەرەبی، کاتی خۆی ھۆشیار زێباری باشترین وەزیری دەرەوەی عێراق بووە".

دەشڵێ: "کاری باشمان بۆ کردووە و زۆرینەی دەنگ بۆ زێباری دەبێت، ھیچ لایەنێکیش دژی کاندیدکردنی نییە و ھەمووان پشتگیری دەکەن، چونکە ھاوپەیمانێتییەکی بەھێزمان ھەیە لەگەڵ ھەمووان و بەو ھاوپەیمانییە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش دیاری کران، کە تا ئێستاش ھاوپەیمانییەکە بەردەوامە و ئێمەش لە دانوستان بەردەوام دەبین تا کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت و سەرۆککۆمار دیاری دەکرێت و ھۆشیار زێباری دەبێتە سەرۆککۆمار، چونکە متمانەی تەواومان ھەیە کە سەرکەوتنی زێباری ھیچ گومانی تێدا نییە و بە ھیچ شێوەیەکیش کاندیدی خۆمان ناکشێنینەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی: یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە قۆناغێکی نوێیە و پێویستە ئەم یەکڕیزییە لە هەموو شتێکدا ڕەنگ بداتەوە

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 13:09:07

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی یەکخستنی فەرمی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند کوردستان پێویستی بە یەک هێز و یەک فەرماندەیە و ئیتر پێشمەرگە هێزی حیزبی نییە، بەڵکو هێزێکی کوردستانییە."

 
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایى له‌ یەکێتیی زانایانى ئایینیى ئیسلامى كوردستان ده‌كات

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 13:09:25

هه‌ولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازڵ میرانی، لە پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە ڕۆڵی مێژوویی و پیشەییی زانایانی ئایینی کردەوە.

 
دەقی وتاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 12:09:57

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا ڕایدەگەیەنێت، لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا، بەڵێنمان دا کە بە هەموو توانای خۆمانەوە، کار بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەین."

 
وەزیری پێشمەرگە: یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەرئەنجامی ئیرادەیەكی پۆڵایینی نیشتمانی بوو

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 12:09:58

هه‌ولێر-KDP.info- لە ڕێوڕەسمی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەدا، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەلی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییدان، چونکە ئاواتی شەهیدان و خەونی ئازادیی نیشتمان بووەتە واقیعێکی جێگیر و دامەزراوەیی.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسی بەبۆنەی (٥٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

MONDAY, 21 SEPTEMBER 2026 11:09:22

هه‌ولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی پەنجا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان کرد و تێیدا جەختی لە ڕۆڵی مێژوویی و نیشتمانیی زانایانی ئایینی کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact